یەکگرتوو: پارتی و یەکێتی هیچ هەنگاوێکی کردەیییان بۆ پێکهێنانی حکومەت نەناوە

٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٢:٥٩ پاش نیوەڕۆ

یەکگرتوو: پارتی و یەکێتی هیچ هەنگاوێکی کردەیییان بۆ پێکهێنانی حکومەت نەناوە

پەنجەرە 

مستەفا عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای پێشوازیکردنیان لە پێشنیازەکان، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەییان نەناوە بۆ ڕێککەوتن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ئاماژەی بەوە کرد: “کاتێک وەک یەکگرتوو یاداشتێکمان ئاراستەی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار (پارتی و یەکێتی) کرد بە ئامانجی دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەو چەقبەستووییە سیاسییەی تێیکەوتووە، هەردوولا پێشوازییان لە ناوەڕۆکی یاداشتەکە کرد و کۆک بوون لەسەر ئەوەی تەنها ڕێککەوتنی سیاسی چارەسەری دۆخەکەیە”.

مستەفا عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕوو، کە سەرەڕای ئەو پێشوازیی و لێدوانە ئەرێنییانە، لەسەر ئەرزی واقیعدا هیچ پێشکەوتنێک نابینرێت و لایەنەکان چاوەڕوانی کۆتاییهێنان بەم چەقبەستووییە دەکەن، بەڵام تا ئێستا هەنگاوی کرداری نەنراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو