بۆ یەکەمجار "یاسای ڤینیسیۆس" جێبەجێ کرا 

٢٣ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٠٩ پاش نیوەڕۆ

بۆ یەکەمجار "یاسای ڤینیسیۆس" جێبەجێ کرا 

پەنجەرە

لە ڕووداوێکی مێژوویی و بێپێشینەدا، یاریگاکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بوونە گەواهیدەری جێبەجێکردنی یەکەمین سزای دەرکردن بەپێی "یاسای ڤینیسیۆس"، کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی داپۆشینی دەم لە کاتی دەمەقاڵێدا.

وردەکاریی ڕووداوەکە

لە یاری نێوان هەڵبژاردەی پاراگوای و تورکیا، لە خولەکی (٤٥+٣)ـی گێمی یەکەمدا، گرژی لەنێوان یاریزانانی هەردوو تیپ دروست بوو. لەو کاتەدا میگێل ئەلمیرۆن، ئەستێرەی پاراگوای، لە کاتی دەمەقاڵێیەکی توند لەگەڵ "مێرت مۆڵدۆر"ـی بەرگریکاری تورکیا، دەستی خستە سەر دەمی بۆ ئەوەی قسەکانی نەبینرێن. دوای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن ژووری VAR، "ئیڤان بارتۆن"ـی ناوبژیوانی سەلڤادۆری، پەنای بۆ شاشەی ڤیدیۆ برد و مێژووییترین کارتی سووری ڕاستەوخۆی بە ڕووی ئەلمیرۆندا بەرزکردەوە.

یاسای ڤینیسیۆس چییە؟

ئەم یاسایە کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA) و ئەنجومەنی نێودەوڵەتی یاساکانی تۆپی پێ (IFAB) پەسەند کراوە، دەقەکەی دەڵێت: "هەر یاریزانێک بە مەبەست دەمی دابپۆشێت (بە دەست، قۆڵ، یان درێس) لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نەیارانە یان دەمەقاڵێ لەگەڵ یاریزانی بەرامبەر یان ناوبژیوان، ڕاستەوخۆ بە کارتی سوور دەردەکرێت."

ئەم یاسایە ڕێگە بە یاریزانان دەدات لە کاتی گفتوگۆی ئاسایی، گۆڕینەوەی تاتیک یان قسەی دۆستانە دەمیان دابپۆشن، بەڵام لە کاتی بوونی گرژی و ئاڵۆزیدا، داپۆشینی دەم وەک سەرپێچییەکی گەورە هەژمار دەکرێت.

بۆچی ناونراوە "یاسای ڤینیسیۆس"؟

ناونانی ئەم یاسایە وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ ڕووداوەکەی شوباتی ٢٠٢٦ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. لەو یارییەدا، ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، بە ناوبژیوانی ڕاگەیاند کە "پرێستیانی" یاریزانی بێنفیکا، سووکایەتی ڕەگەزپەرستانەی پێکردووە لە کاتێکدا دەمی شاردبووەوە. ئەگەرچی یاریەکە بۆماوەی ١٠ خولەک ڕاگیرا، بەڵام ناوبژیوانان و لیژنەکانی سزادانی ئەخلاقی "تەمێکاریی"، نەیانتوانی بەڵگەی پێویست بۆ سزادانی بەکاربهێنن.

دوای ئەو ڕووداوە، فیفا بڕیاری دا ئەم کەلێنە یاساییە پڕ بکاتەوە بۆ بنبڕکردنی ڕەگەزپەرستی، بەشێوەیەک هەر یاریزانێک لەکاتی دەمەقاڵەدا دەمی داپۆشێت، کارتی سووری بەڕودا بەرزدەکرێتەوە.

مۆندیالی ٢٠٢٦ کرا بە وێستگەی سەرەکی بۆ دەستپێکردنی ئەم یاسایە. بەپێی بڕیاری فەرمی IFAB، لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی (٢٠٢٦- ٢٠٢٧)، ئەم یاسایە لە تەواوی خولە دانپێدانراوەکانی جیهان.

لەبارەی هۆکار و پاڵپشتییەکانی یاساکەشەوە، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا دەڵێت: "ئەگەر شتێکت نییە بێشارێتەوە، پێویست ناکات دەمت داپۆشیت."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو