سەرکردەیەکی عەرەبی سونە بۆ پەنجەرە: لە کۆتایی ئەمساڵدا پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە تورکمان وەردەگرینەوە

٢٣ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:١١ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی عەرەبی سونە بۆ پەنجەرە: لە کۆتایی ئەمساڵدا پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە تورکمان وەردەگرینەوە

پەنجەرە

ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سوننە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا پێکهاتەی عەرەبی سوننە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە پێکهاتەی تورکمان وەردەگرێتەوە.

حەدیدی ئاماژەی بە کێبڕکێی هێزە سیاسییەکان کرد لەسەر بەڕێوەبردنی پارێزگاکە و وتی: "ئەم پۆستە پشکی هاوپەیمانیی تەقەدوم دەبێت، بەڵام دیاریکردنی ناوی کاندیدی کۆتایی بۆ وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە، جێهێڵدراوە بۆ کاتی وەرگرتنی فەرمی پۆستەکە."

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە دۆسیەی پۆستە باڵاکانی کەرکووک و هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکان، یەکێکە لە بابەتە هەرە گەرم و هەستیارەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و ناوچەکە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو