بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پاسەوانەکانی مەلا بەختیار ئاشکرا دەبێت

٢٣ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:١٥ پاش نیوەڕۆ

بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پاسەوانەکانی مەلا بەختیار ئاشکرا دەبێت
مەلا بەختیار خانەقین

پەنجەرە

بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە دەست پەنجەرە کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تایبەت و نهێنی سەبارەت بەدیاریکردنی سەرپەرشتیارێک بۆ پاسەوانەکانی مەلا بەختیار دەردەکات.

نوسراوەکەی پۆلیسی هەرێ ژمارە ( ١١٧١) و لەبەرواری ( ٤ ی ٥ ی ٢٠٢٦) دەرچووە، تێیدا ئاماژە بەفەرمانی ژمارە ( ٤١٣ لە ٢٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦) ی وەزارەتی ناوخۆ کراوە.

دەقی بڕیارەکە

لەم نوسراوە فەرمییەدا کە لەلایەن لیوای مافپەروەر تارق ئەحمەد ئەحمەد ئیبراهیم” بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم واژۆ کراوە، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان) کراوە.
تێیدا هاتووە کە پاڵپشت بە نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بڕیاردراوە بە:
 ڕاسپاردنی  “ڕ.پ/١ عیماد ئەحمەد ساڵح”بۆ ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی ئەو پاسەوانانە.

باکگراوەندی کێشە

پاسەوانەکانی مەلا بەختیار کە بەسریەی تەواری خانەقین ناسراوە، لەچەند ساڵی رابردوودا کێشەو ناکۆکی لەنێوان یەکێتی و وەزارەتی ناوخۆدا دروستکرد، دواتر هێزێکی یەکێتی خانووەکەی مەلا بەختیاری کۆنترۆڵکرد.

ئەوکات وەزارەتی ناوخۆ سریەکەی لەسەر پۆلیسی گەرمیانەوە بۆ سەر پۆلیسی هەولێر گواستەوە، ئەمەش توڕەیی یەکێتی لێکەوتەوە. تا ئێستاش کێشەی سریەکە بەردەوامە، لەکاتيکدا بۆ سەر پۆلیسی. هەولێر گواستراونەتەوە، بەڵام دۆسیەکانیان لە پۆلیسی گەرمیانە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو