سەرچاوەیەک: سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە فالح فەیاز خانەنیشین بکات و مەترسیی سەرهەڵدانی کێشە هەیە
٢٣ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هه‌وڵه‌كانی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ گۆڕانكاری لە دامەزراوە ئەمنییەکاندا، ناكۆكی لەناو ماڵی شیعه‌دا دروست ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لایه‌نه شیعییه‌كان ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكوه‌زیران بەنیازه فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی خانه‌نشین بكات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئه‌گه‌ر بێ ڕێككه‌وتنی پێشوەختە بنرێت، دۆخه‌كە ئاڵۆز ده‌كات.
هه‌وڵه‌كانی فه‌یاز بۆ مانه‌وه و ململانێی پۆسته‌كه
سه‌رچاوه نزیكه‌كه له لایه‌نه شیعییه‌كان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند: زه‌یدی پێشتر بڕیاری دابوو فالح فه‌یاز خانه‌نشین بكات، به‌ڵام فه‌یاز بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا، داوای كرد بكرێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی داماڵینی میلیشیا شیعه‌كان له چه‌ك.”
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ئێستای سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هاوسەنگییە سیاسییەکان، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا فالح فه‌یاز له نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوه نزیكه. لە بەرامبەردا، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عەسائیبی ئەهلی حەق، پێشوازی لە لادانی فەیاز دەکات و چاوی بڕیوەتە بردنی پۆستی سەرۆکایەتی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ لایەنەکەی خۆی.
هۆشداری لە لادانی بێ ڕێککەوتن
ئەو سەرچاوەیە هۆشدارییدا لەوەی کە شێوازی لادانی فەیاز داهاتووی دۆخەکە دیاری دەکات و وتی:
گه‌ر بە ڕێككه‌وتن بێت: لادانی فالح فەیاز هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی یان ئەمنی لێ ناکەوێتەوه.
گه‌ر بێ ڕێككه‌وتن بێت: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌م هه‌نگاوه به ته‌نیا و بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه باڵاکانی شیعه بنێت، كێشه‌ی گه‌وره و گرژیی قووڵ ڕووده‌دات.