پەنجەرە گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی گەرمیان بڵاو دەکاتەوە

٢٣ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:١٨ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی گەرمیان بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە

ژمارەیەک بەڕێوەبەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە پۆستەکانیان لابران و فەرمان بۆ دەستبەکاربوونی جێگرەوەکانیان دەرکرا، بڕیارە بەڕێوەبەرە نوێیەکان بەم نزیکانە دەست بەکاربن.

عەمید موحسن مەنسور بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان گواسترایەوە و بڕیارە وەکو بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی دەست بەکار بێت. هەروەها عەقید شۆڕش عەلی بە بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان دانرا.

عەمید شوان محەمەد لەپۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان لابرا و عەمید فایەق باوەنووری لە جێگەکەی دانرا.

عەمید محەمەد عەبدوڵا لە پۆستی بەڕێوەبەری رەگەزنامەی گەرمیان لابرا، عەقید هێمن مەحمود فەرمانی بۆ جێگەکەی دەرچوو.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو