سروە عەبدولواحید دۆسیەی بریکارەکەی دەباتە بەردەم فایەق زەیدان
٢٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٧:٢٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای تەقینەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان وەزیری ژینگە و بریکاری وەزارەتەکەی، ململانێکان بەرەو هۆڵەکانی دادگا سەر دەکێشن و وەزیر پەنا بۆ بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەبات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کرد. ئەم سەردانە راستەوخۆ دوای دروستبوونی شەڕ و گرژیی لەگەڵ ئیکتیفا حەسناوی، بریکاری وەزارەتی ژینگە دێت.
دادگا؛ وێستگەی داهاتووی ململانێکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست تپەنجەرە کەوتوون، سروە عەبدولواحید تەنها بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە دژی حەسناوی نەوەستاوەتەوە، بەڵکو بڕیاری داوە دۆسیەکە بباتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی و رێکاری یاسایی لە دژ بگرێتەبەر؛ سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ لای فایەق زەیدانیش بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەم پرسە و ئامادەکاریی بووە بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی.