عەلی حەمەساڵح بۆ پەنجەرە: هەفتەی داهاتوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار دەکەین
٢٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٧:٢٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
عەلی حەمەساڵح، ڕێکخەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڕێکارە یاساییەکان لە دادگای فیدراڵی دەستپێدەکەن و سکاڵا دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار دەکەن.
ناوبراو لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکییان لەم هەنگاوە یاساییە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانە. وتیشی: "هاوکات سکاڵا تۆمار دەکەین بە مەبەستی ئەوەی دادگای فیدراڵی پێناسەیەکی ڕوون بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر و سنووری دەسەڵاتەکانی دیاری بکات."