بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن: هەنگاوی تاکلایەنەی پارتی قەبوڵ ناکەین
٢٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٧:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرکردەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، هۆشداریداوە لەمەڕ لێکەوتەکانی هەر جۆرە جووڵە و بڕیارێکی تاکلایەنەی پارتی.
بەپێی زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی بە سەرکردەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پارتی لەژێر گوشاردا ههوڵی تهواوکردنی نیسابی یاسایی بدات و پەرلەمانی کوردستان کارا بکاتەوە، ئەوان بە هیچ شێوازێک دەستەوەستان نابن.
سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە بە چڕی ڕووبەڕووی هەنگاوە تاکلایەنەکانی پارتی دەبنەوە، تەنانەت ئەگەر پێویست بکات لە دێگەڵە بەربەست دروست دەکەن و ڕێگە بە تێپەڕاندنی هیچ بڕیارێک نادەن کە بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختە بێت.