هێڵی سوور بەزێندرا؛ ٨٠٪ ی دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر گەنجانن

٢٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٧:٣٠ پاش نیوەڕۆ

هێڵی سوور بەزێندرا؛ ٨٠٪ ی دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر گەنجانن

پەنجەرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، ئامارێکی نوێ و فەرمی لەبارەی دەستگیرکراوانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر لە ساڵی ٢٠٢٣وە تاوەکو شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٢٠٢٦) ئاشکراکرد. ئامارەکان نیشانی دەدەن کە سەرەڕای توندکردنەوەی ڕێکارەکان، مەترسییەکانی ئەم دیاردەیە بەردەوامن و گەنجان بە پلەی یەکەم کراونەتە ئامانج.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەستگیرکراوان

بەپێی ئەو داتایانەی خراونەتەڕوو، لە چەند ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاریی بەردەوام لە ژمارەی دەستگیرکراواندا ڕوویداوە:

 ساڵی ٢٠٢٣: کۆی گشتیی ٢,٤٨٢ کەس دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە ١,٤١٢ کەسیان بەکارهێنەر و ١,٠٧٠ کەسیشیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون.

 ساڵی ٢٠٢٤ (لە هەولێر و دهۆک): ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتووەتە ١,٥٦٨ کەس، کە پێکهاتبوون لە ٧٢٧ بەکارهێنەر و ٨٣١ بازرگان.
 ساڵی ٢٠٢٥ (لە هەولێر و دهۆک): ئامارەکان هەڵکشانێکی بەرچاو نیشان دەدەن و ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ ١,٧٠٨ دەستگیرکراو، کە ١,٠٣٤یان بەکارهێنەر و ٦٧٤یان بازرگان بوون.
 شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٢٠٢٦): تەنیا لەم ماوە کورتەدا ٧٤٤ کەس دەستگیرکراون، کە تێیدا ڕێژەی بازرگانان زیاترە و ٤٨٢یان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون.

سەپاندنی یاسا لەسەر بازاڕ و کۆمپانیاکان

لە پێناو ڕێگریکردن لە دزەکردنی دەرمانی هۆشبەر، ڕێنمایی دراوە بە زیاتر لە ١,٦٠٠ نۆرینگە و دەرمانخانە و بەڵێننامەی پابەندییان لێ وەرگیراوە، لەپاڵ وەرگرتنی بەڵێننامەی یاسایی لە ١١٠ کۆمپانیای گواستنەوە.

گەنجان و ژنان لە نێو بازنەی مەترسیدا

ئامارەکان ئاماژە بە ڕاستییەکی تاڵ دەکەن، گەنجانی تەمەن ١٨ بۆ تەمەن ٤٠ ساڵ زۆرترین ئامانجی بازرگانانی ماددەی هۆشبەرن. بەپێی ڕاپۆرتەکە، %٨٠ی دەستگیرکراوانی ساڵی  ٠٢٥ ٢ لەم تەمەنە بوون. هاوکات دیاردەکە ژنانیشی گرتووەتەوە و ڕێژەی ئافرەتان لە نێو دەستگیرکراواندا گەیشتووەتە %٤.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو