هاوکێشەی بەتەمەنترینەکان؛ بۆچی پارتی تەنانەت بە “٥٠ کۆ یەک”یش ناتوانێت پەرلەمان کۆبکاتەوە؟

٢٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٧:٣٢ پاش نیوەڕۆ

هاوکێشەی بەتەمەنترینەکان؛ بۆچی پارتی تەنانەت بە “٥٠ کۆ یەک”یش ناتوانێت پەرلەمان کۆبکاتەوە؟

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ئاشکرایکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕووبەڕووی گرفتێکی یاسایی و سیاسیی گەورە بووەتەوە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان. بە جۆرێک، تەنانەت ئەگەر پارتی بتوانێت نیسابی یاسایی تەواو بکات و زۆرینەی (٥٠ کۆ یەک)ی دەنگی پەرلەمانتارانیش کۆبکاتەوە، هێشتا ناتوانێت بە تەنیا دانیشتنی پەرلەمان ڕێکبخات.

سەرچاوەکە ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و وتی”بەپێی ڕێکارە یاسایییەکان، سەرۆکایەتیی کاتیی پەرلەمان لە ئەستۆی بەتەمەنترین پەرلەمانتاردایە کە ئەویش سەر بە جوڵانەوەی نەوەی نوێیە، بۆیە بەپێی یاسا ئەو مافی هەیە داوای بەستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات.

ئەو سەرچاوەیە بۆ پەنجەرە تیشکی خستە سەر قووڵیی گرفتەکە و ئاماژەی بەوە کرد، کە تەنانەت لە دوای پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێش، دووەم بەتەمەنترین پەرلەمانتار ئازاد محەمەد ئەمینە کە ئەویش سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئەم هاوکێشەیەش بووەتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم پارتی و ڕێکخستنی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو