مستەفا عەبدوڵا: یەکێتی و پارتی لە کۆتاییدا ناچارن ڕێکبکەون و فشارەکانی سەر یەکتری کاتیین
٢٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٧:٣٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
مستەفا عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، سەرباری بوونی ناکۆکی لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام لە کۆتاییدا هەر دەبێت بگەنە ڕێککەوتن.
ناوبراو لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەکاندا دان بەوەدا دەنێن کە جگە لە ڕێککەوتن، هیچ جێگرەوەیەکی تریان لەبەردەمدا نییە بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغەکە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێرشە میدیایی و سیاسییانەی ئێستا هەردوولا دەیکەنە سەر یەکتری، تەنیا وەک کارتێکی فشار بەکاردێن، ئەگینا لە دواجاردا هەر دەبێت پێکەوە کۆببنەوە و ڕێککەون.