بەغدا؛ ناوی چەند بەرپرسێکی کورد لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەهێنرێت

٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:٠٧ پاش نیوەڕۆ

بەغدا؛ ناوی چەند بەرپرسێکی کورد لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەهێنرێت

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەغدا بە پەنجەرە ڕاگەیاند، ناوی ژمارەیەک بەرپرسی کورد لە بەغدا وەک تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەهێنرێت، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ڕێکاری یاسایی و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت یان نا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لە بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکەن دوای لێپێچینەوە لە بەرپرسانی عەرەبی سونە، زەیدی دۆسیەی یاسایی لە دژی بەرپرسە کوردەکانیش بجوڵێنێت و پاشان دەست بۆ شیعە ببات.

لەکۆتاییدا سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە لە مانگی حەوتی داهاتوودا یەکلا دەبێتەوە کە ئایا بەرپرسە کوردەکان دەکەونە بەر شەپۆلی نوێی لێپێچینەوەکان یان نا، لە کاتێکدا ئێستا لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی بەغدادا ناوی چەند بەرپرسێک وەک تۆمەتبار دەهێنرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو