هۆکارەکانی وازهێنانی بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست لە یەکێتی ئاشکرا دەبن

٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:١١ پاش نیوەڕۆ

هۆکارەکانی وازهێنانی بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست لە یەکێتی ئاشکرا دەبن

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە، پەردەی لەسەر هۆکارەکانی وازهێنانی ئەو بنەماڵەیە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لادا و ڕایگەیاند، دوو هۆکاری سەرەکی لە پشت ئەم بڕیارەوەن.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، هۆکارەکانی پشت ئەم بڕیارە بریتین لە:
 * پەراوێزخستنی پێگەی خێزانەکە: بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست وا هەست دەکەن کە وەک پێویست ، ڕێز لە پێگە و کێشی کۆمەڵایەتی و مێژوویی خێزانەکەیان لە ناوەندەکانی بڕیاری ناو یەکێتیدا نەگیراوە.

 ناڕەزایەتی لە سیاسەتی نوێی حیزبەکە: هۆکاری دووەمی ئەم وازهێنانە بۆ خودی فۆرم، شێواز و میکانیزمی کارکردنی ئێستای یەکێتی دەگەڕێتەوە، کە بنەماڵەی ناوبراو بە تەواوی لێی ناڕازین و لەگەڵ دیدگای ئەواندا ناگونجێت.

سەرچاوەکە وتی: فەیسەڵ کەریم خان چەند مانگێکە بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی نەکردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو