مەترسییەکانی دووئیدارەیی چڕتر دەبنەوە؛ پارتی و یەکێتی لە بنبەستدان و ئەمریکاش بێدەنگە
٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:١٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە هەرێمی کوردستان خراپترین قۆناغی خۆی تێدەپەڕێنێت. سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار لە دۆخەکە بە پەنجەرەی ڕاگەیاند کە گرژییەکانی نێوان ئەم دوو هێزە گەیشتووەتە ڕادەیەک، ئەگەر بێتو فشارێکی دەرەکی یان سازشێکی ناوخۆیی نەیەتە ئاراوە، سیناریۆی "دووئیدارەیی" دەبێتە واقیع.
سەرچاوەکە دەڵێت واشنتۆن چاوپۆشی لە دۆخی ناوخۆی هەرێم کردووە و دۆسیەی یەکێتی و پارتی فەرامۆش کردووە.
وتیشی؛ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە هیچ جۆرێک ئامادە نییە لە خواست و مەرجەکانی پاشەکشە بکات. مەسرور بارزانیش لە کۆتا کۆبوونەوەی حیزبەکەیدا هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە: "لەمە زیاتر نەرمی نانوێنین، چونکە پێشتر ئەوەی پێویست بووبێت نەرمیمان نواندووە."