پەنجەرە پێشوەخت زانیاریی لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسانی تۆمەتبار بەگەندەڵی بڵاو کردبوویەوە

٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:١٩ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە پێشوەخت زانیاریی لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسانی تۆمەتبار بەگەندەڵی بڵاو کردبوویەوە

پەنجەرە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتێکدا لەنێو ماڵەکانیان لەناوچەی سەوزی بەغدا سەرقاڵی پشوودان بوون، بەڵام بە دەنگی تانک و دەنگی ئەو سەربازانەی چوونە سەر ماڵەکانیان، ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی تۆمەتبار بە دۆسیەکانی گەندەڵی بە ئاگا هاتن.

بەرپرسانی تۆمەتبار بە دۆسیەکانی گەندەڵی لەکاتی پشووداندا “غافڵگیر” کران، وەکچۆن چوار رۆژ لەمەوبەر پەنجەرە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، پێشوەخت زانیاریی لەبارەی رووداوەکانی بەرە بەیانی ئەمڕۆوە بڵاو کردبوویەوە.

چوار رۆژ لەمەوبەر، پەنجەرە لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، پرۆسەی دەستگیرکردنی بەرپرسە تۆمەتبارەکان بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشهات و غافڵگیریی نوێ لەم دۆسیەیەدا ڕوودەدەن.

لەدرێژەی زانیارییە پێشوەختەکانی پەنجەرەدا هاتبوو:” زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوە کە خۆی پێشتر لە کەرتی بازرگانیدا کاری کردووە و زۆر بە باشی دەزانێت ئەو باندە گەندەڵانە کێن و ئەو بەرپرسە باڵایانەش دەناسێت کە بەرامبەر کارئاسانییەکان پارە و سەرانە وەردەگرن. 


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو