دۆسیەی د. عەبدوللەتیف؛ تۆپەکە کەوتە گۆڕەپانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:٢٩ پاش نیوەڕۆ

دۆسیەی د. عەبدوللەتیف؛ تۆپەکە کەوتە گۆڕەپانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

پەنجەرە

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕێکارە فەرمییەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی د. عەبدوللەتیف کۆتایی پێهێنا و تەواوی ئەنجامەکانی ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد، بەمەش بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم دۆسیەیە کەوتووەتە ئەستۆی وەزارەت.

بەپێی زانیارییەکان، لە سەرەتادا زانکۆی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بە شێوازی ئەلیکترۆنی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ناردووە، بەڵام دواتر لەسەر داوای وەزارەتەکە، کۆنووسی فەرمی و کاغەزیی لیژنەی لێکۆڵینەوەکە بە دەستی گەیەندراوەتە وەزارەت.

لە ئێستادا تەواوی وردەکاریی و بەڵگەنامەکانی پەیوەست بەم دۆسیەیە لەبەردەستی وەزارەتی خوێندنی باڵادایە، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانیش چاوەڕوانی دەرکردنی دوا بڕیار و ڕێکاری پێویست دەکات لەلایەن وەزارەتەوە.

پێشتر د. عەبدوللەتیف داوای دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردبوو، بەڵام زانکۆی سلێمانی داواکەی رەتکردبوویەوە و لەراسپاردەکەیدا بۆ وەزارەت، داوای عەزلکردنی ناوبراوی کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو