سێ لایەنی حوکمڕان و یەک تاوان؛ چۆن سامانی عێراق لە پشت پەردەوە دابەش دەکرێت؟

٢٩ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:٣٠ پاش نیوەڕۆ

سێ لایەنی حوکمڕان و یەک تاوان؛ چۆن سامانی عێراق لە پشت پەردەوە دابەش دەکرێت؟

پەنجەرە

زۆرینەی  گەلی عێراق هاوڕان لەسەر ئەوەی کە نوخبەی سیاسیی سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی دەسەڵات لە عێراق، نەیانتوانیوە وڵات لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە بونیات بنێنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەڕووی دابینکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنییەوە شکستیان هێناوە.

شکستهێنانی نوخبەی سیاسی عێراق لە بەرەو پێشبردنی دۆخی ئابووریی و ئەمنی عێراق لەکاتێکدایە، عێراق توانایەکی ئابووریی گەورەی هەیە وەک یەکێک لە گەورەترین هەناردەکارانی نەوت لە جیهاندا.

رۆشنبیرانی عێراق دەڵێن، هەر کەسێک دیدێکی نیشتمانی و خەمخۆری بۆ داهاتوو و پێگەی عێراق هەبێت، ئەو پارە دزراوانەی ناوە ناوە ئاشکرا دەبن بە تاوان دژی عێراق دەبینێت. 

دەشڵێن، ئەم دیاردە سیاسییە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگە، جگە لەو زیانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییانەی کە نوخبەی گەندەڵ بە ناوبانگ و وێنەی عێراق و دامەزراوەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوەندە ئابوورییەکانی جیهان گەیاندوویانە.

گەورەترین دۆسیەکانی گەندەڵی 

پرۆسەی دزینی سامانی گشتی بەردەوامە و زنجیرەیەک دۆسیەی گەورە ئاشکرا دەبن کە گرنگی و قەبارەکەیان کەمتر نییە لە یەکتری:
 
١- دزی سەدە: یەکێک لە گەورەترین فەزیحەتە داراییەکانی مێژووی هاوچەرخی عێراقە، کە تێیدا نزیکەی 2.5 ملیار دۆلار لە پارەی باجە گشتییەکان لە بانکی ڕافیدەین دزرا، لە لایەن تۆڕێکی گەندەڵی پێکهاتوو لە بازرگانان و بەرپرسانی حکومیی (شیعە).
 
٢- دۆسیەی سوننەکان: دزینی بڕی زیاتر لە 381 ملیۆن دۆلار لە لایەن تۆڕێکی دیکەی گەندەڵی کە بازرگانان و بەرپرسانی حکومیی (سوننە)ی تێدا تێوەگلاوە.
 
٣- تاوانبارکردنی لایەنی کوردی: تۆمەت ئاڕاستەکردنی لایەنی کوردی بە تێوەگلان لە گەندەڵییەکانی عێراق.

سیستەمی سیاسی و پشکی پێکهاتەکان

لەوەتەی عێراق لەچنگی بەعس دەرهێنرا، حزب و لایەنی سەر بە پێکهاتەکان هاتوونەتە سەر حوکم، هەوڵی چەسپاندنی هاوسەنگی مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا دەدەن. 
ئەم حزبانە پشکی شێری سامانی عێراقییەکانیان بۆ خۆیان بردووە و ئەم سامانەیان خستووەتە بەرژەوەندی حزب و بەرپرسانەوە، کە دەبوو بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ژیانێکی شایستە تەرخان بکرایە. 
ئەم حزبانە چاویان پۆشیوە لە دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی کە بەهۆی شکستی دەوڵەت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و دابینکردنی ئەمنییەت دروستبووە، بەمەش پرۆسەی سیاسی تائیفی بووەتە ناسنامەی نوێی عێراق لە جیهاندا.

ململانێی دەرەکی لە پشت پەردەوە

پرسیارەکە ئەوەیە: کێ دەتوانێت ئەم سیستەمە چاک بکات؟ لە کاتێکدا عێراق لەلایەن دوو هێزی دەرەکی لە پشت پەردەوە بەڕێوە دەبرێت، ئەوانیش ئێران کە پێداگرە لەسەر بەردەوامی هەژموونی تائیفی و بەڕێوەبردنی سیستەمەکە لە عێراق.
 هەروەها ئەمریکا کە هەوڵ دەدات پشتگیری عێراقێکی سەقامگیر، دیموکرات و یەکگرتوو بکات کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیدا بگونجێت.

ئاسۆی گۆڕانکاری لە سایەی دەسەڵاتی نوێدا

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دەستبەکاربوونی عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیران، پێشبینیکردنی گۆڕانکاری هێشتا دوورە، بەتایبەت لەبەر ڕۆشنایی هاوکاتیی ئەم گۆڕانکارییە لەگەڵ لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕی ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا کە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. 
لە ژێر ئەم بارودۆخەدا، ئەرکی سەرۆکوەزیرانی نوێ بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە وەک کارێکی ئەستەم دەردەکەوێت، چونکە وڵاتەکە دابەشبووە و بەهۆی زاڵبوونی حزبە تائیفییەکانەوە لە دابینکردنی ئەمنییەت و بەرەنگاربوونەوەی هەژاریی و بێکاری شکستی هێناوە.

دەرەنجام

لەکاتێکدا ئیدارەی ترەمپ گەشبینییەکی زۆر بۆ هاتنی حکومەتی نوێ نیشان دەدات، بەرپرسانی ئێرانیش هیواخوازن "قۆناغێکی نوێ لە هاوکاری ستراتیژیی" لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوام بێت. لە نێوان ئەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا، عێراق وەک دەوڵەتێکی شکستخواردوو دەردەکەوێت کە لە لایەن چینێکی سیاسی دابەشبوو لە ڕووی مەزهەبییەوە بەڕێوە دەچێت، کە تەنیا لەسەر دابەشکردنی دەستکەوتەکانی گەندەڵی و دزینی سامانی گەل ڕێککەوتوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو