دوایین زانیاریی لەبارەی دۆسیەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی

٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٥٨ پاش نیوەڕۆ

دوایین زانیاریی لەبارەی دۆسیەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی، بە پەنجەرەی راگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای هەندێک زانیاریی تەکنیکی لەسەر دۆسیەی عەبدوللەتیف سەلەفی لە زانکۆی سلێمانی کردووە.

سەرچاوەکە وتیشی: لیژنەکەی زانکۆ وەڵامی پێویستیان بۆ سەرجەم تێبینییەکانی وەزارەت ئامادە کردووە، سبەینێ تێبینییەکان دەخرێتە بەردەم وەزارەت بۆ بڕیاردان و یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکە.

جەختیشیکردەوە: زانکۆی سلێمانی و لیژنەکە سوورن لەسەر راسپاردەکانی خۆیان، کە عەزلکردنی د. عەبدوللەتیف سەلەفییە، رازی نین بەگەڕانەوەی دۆسیەکە و پێداچوونەوە بەداواکاریی دەست لەکارکێشانەوەی ناوبراو، چونکە پێیانوایە لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدا نابێت داواکاری دەست لەکارکێشانەوە بکرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو