پەنجەرە زانیارییەکانی پشت پەردەی کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی و کێشەی دەستگیرکردنی بەرپرسان بڵاودەکاتەوە

٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٥٩ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە زانیارییەکانی پشت پەردەی کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی و کێشەی دەستگیرکردنی بەرپرسان بڵاودەکاتەوە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگی، چەند زانیارییەکی تایبەتی بە پێگەی پەنجەرە ڕاگەیاند، کە تێیدا گرژی و ناڕەزایەتی لە نێوان ئامادەبوواندا دروستبووە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی بەڕێوەچووە، چەند سەرکردەیەکی لایەنە شیعەکان نیگەرانی و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی بەرپرسان. ئەو سەرکردانە ڕەخنەیان گرتووە لەوەی کە “ئەوان پێشوەختە ئاگاداری ئەو هەڵمەتانە نەبوون” و جەختیان کردووەتەوە کە دەبوو پێشوەختە زانیارییان پێبدرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە عەلی زەیدی لە وەڵامی ناڕەزایەتیی ئەو سەرکردانەدا ڕایگەیاندووە: هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرپرسان پرۆسەیەکی ئەمنی تەواو نهێنی بووە، ئەگەر پێشوەختە زانیارییەکان ئاشکرا بکرانایە، پرۆسەکە سەرکەوتوو نەدەبوو و ئامانجەکانی نەدەپێکا.

سەرچاوە ئاگادارەکە لە کۆتایی لێدوانەکەیدا دووپاتی کردەوە کە بەهۆی ئەو ململانێ و جیاوازیی بۆچوونانەوە، کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگی بێ گرفت نەبووە و چەند گرژییەک لە نێوان ئامادەبوواندا ڕوویداوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو