پارێزەرانی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد: بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نایاساییە و تانەی لێدەدەین
٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٩:٠٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بریکارانی یاسایی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد مستەفا ڕایدەگەیەنن کە ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ناوبراو پێکهێنراوە، تووشی چەندین پێشێلکاریی یاسایی بووە و تەواوی ئەو تۆمەتانەش ڕەتدەکەنەوە کە ئاراستەی کراون.
عەتا عوسمان حوسێن و ئارام ڕەزا سەعید، وەک بریکارانی یاسایی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، ڕایانگەیاند: "ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیەی کە لەسەر دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد مستەفا پێکهێنراوە، پێشێلکاریی یاسایی زۆری بەرامبەر بەم کەیسە کردووە."
بریکارانی ناوبراو ئاماژەیان بەوەش کردووە کە بە هیچ شێوازێک دان بەو تۆمەتانەدا نانێن کە بۆی دروستکراون، هاوکات دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نیشاندا و ڕایانگەیاند: "ئێمە تانە لە بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵا دەدەین و بڕیارەکە بە نایاسایی دەزانین.