پێشتر پەنجەرە ئاشکرایکردبوو؛ وەفدێکی هەرێم بۆ هاوتاکردنی موچەی راگیراوانی سیاسی لەبەغدایە

٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٩:١٠ پاش نیوەڕۆ

پێشتر پەنجەرە ئاشکرایکردبوو؛ وەفدێکی هەرێم بۆ هاوتاکردنی موچەی راگیراوانی سیاسی لەبەغدایە

پەنجەرە

بۆ پرسی گواستنەوەی دۆسیەیی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسییەکانی عێراق و هاوتاکردنی مووچە و دابینکردنی شایستە داراییەکان بۆیان، وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لە بەغدایە.

عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، رایگەیاند: عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران، پشتیوانی خۆی دەربڕی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەو بارەیەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەرۆژی ١١ ی مانگی شەش، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەنجەرەی ڕاگەیاندبوو، حکومەت بەنیازی ڕادەستکردنی دۆسیەی زیندانیانی سیاسییە بە حکومەتی فیدراڵ، بە ئامانجی ئەوەی مووچەکانیان بخرێتە سەر بودجەی عێراق.

بەپێی وتەی ئەوکاتی سەرچاوەکە، ژمارەی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ هەزار کەسدایە. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئەگەری گواستنەوەی کۆنتڕۆڵی ئەم دۆسیەیە بۆ بەغدا، بڕی مووچەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو