دڵڕاگرتنی واشنتۆن؛ ئایا هەڵمەتی دژە گەندەڵی پێگەی زەیدی لە ئەمریکا بەهێز دەکات؟

٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٩:١٨ پاش نیوەڕۆ

دڵڕاگرتنی واشنتۆن؛ ئایا هەڵمەتی دژە گەندەڵی پێگەی زەیدی لە ئەمریکا بەهێز دەکات؟

پەنجەرە

دوو سەرچاوەی سیاسیی ئاگادار بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەواوی هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لە کاتی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشوازییەکی گەرمی لێبکرێت.

بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوانە، ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنەی کە دژی تۆمەتبارانی گەندەڵی دەستیپێکردووە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و ڕازیکردنی دڵی بەرپرسانی واشنتۆنە، تاوەکو زەیدی لە گەشتەکەیدا وەک کارتێکی سەرکەوتووی سیاسی سوودی لێببینێت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرەڕای ئەو هەنگاوانە، هێشتا گرنگترین داواکاریی ئەمریکا بریتییە لە چەککردنی گرووپە چەکدارە میلیشیا شیعەکان، کە ئەمەش ئەو دۆسیە ئاڵۆزەیە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە تێیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو