پەیوەندیی نێوان رەوتی هەڵوێست و دوو پەرلەمانتاری بەتەواوەتی دەپچڕێت

٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٩:٢٠ پاش نیوەڕۆ

پەیوەندیی نێوان رەوتی هەڵوێست و دوو پەرلەمانتاری بەتەواوەتی دەپچڕێت

پەنجەرە

پەیوەندیی نێوان رەوتی هەڵوێست و دوو پەرلەمانتاری لە پەرلەمانتاری کوردستان بەتەواوەتی پچڕاوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت ئەو دوو پەرلەمانتارە لەگەڵ دەرچوونیان پشتیان لە رەوتەکە کردووە.

رەوتی هەڵوێست چوار پەرلەمانتاری لە پەرلەمانی کوردستان هەیە کە بریتین لە: عەلی حەمە ساڵح رێکخەری رەوتەکە، بەدەل بەرواری، سازگار فەریق و سارا موحسن.پەیوەندی نێوان سازگار فەریق و سارا موحسن لەگەڵ رەوتی هەڵوێست پچڕاوە.

بەرپرسانی رەوتی هەڵوێست دەڵێن، سەرجەم پەرلەمانتارایان گرێبەستی پێشوەختیان لەگەڵ رەوتەکە هەیە، بۆ ئەوەی ٢٠٪ ی موچەکانیان تەرخان بکەن بۆ ئیشوکاری رەوتی هەڵوێست، بەڵام ئەو دوو پەرلەمانتارە لەرۆژی سوێندخواردنیانەوە پەیوەندییان پچڕاندووە.

لەکاتێکدا ئەو دوو پەرلەمانتارەش ئاماژە بەوە دەکەن لەلایەن بەرپرسانی رەوتەکەوە هێرشیانکراوەتە سەر، گەرچی هەڵوێست ئەمە رەتدەکاتەوە و وەکو بیانوو لێیدەڕوانێت، بۆیە تائێستا گرێکوێرەی پچڕانی پەیوەندییەکە نەکراوەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو