نەجەف و بەغدا؛ وتاربێژانی شیعە و سونە داوای دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و درێژەدان بەهەڵمەتەکانی دەستگیرکردن دەکەن
٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٩:٢٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەشێک لە وتارخوێنانی مەزبەهەبە جیاوازەکان لە عێراق، وتاری ئەمڕۆ هەینییان بۆ دژایەتیکردنی دیاردەی گەندەڵی تەرخانکرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ هەڵمەتەکانی ئەم دواییەی حکومەت بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی دەربڕی.
لە شاری نەجەف، سەدرەدین قەبانجی، وتاربێژی شیعەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران هەنگاوێکی دروستە و ڕایگەیاند: "داوا دەکەین دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی هەڵبدرێنەوە و سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
هاوکات لە بەغدای پایتەخت، نەعمان شێخ عەبدولستار، وتاربێژی مزگەوتی ئەبوحەنیفە، گەشبینی خۆی بەو پێشهاتانە پێشاندا و ڕایگەیاند کە هیوایان بەو هەڵمەتە هەیە بۆ لێپرسینەوە لە تێوەگلاوانی دۆسیەکانی گەندەڵی.
ئەم پاڵپشتییە ئاینییە لە کاتێکدایە کە دەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ڕێوشوێنەکانیان بۆ ڕاوەدوونان و دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە توندتر کردووەتەوە کە تۆمەتبارن بە بەهەدەردانی سامانی گشتی.