شارەزایەکی کاروباری عێراق: هێنانی تەرمی خامنەیی بۆ نەجەف و کەربەلا پەیامێکی سیاسییە بۆ ئیدارەی ترەمپ
٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٩:٢٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
د. یاسین تەها، شارەزا لە کاروباری سیاسی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیاری هێنانی تەرمی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شارەکانی نەجەف و کەربەلا لە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەدا، ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا وەک ڕێوڕەسمێکی ئایینی بۆ ماڵئاواییکردن لە مەرجەعێکی باڵای شیعە دەردەکەوێت، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هەڵگریی پەیامێکی سیاسی قووڵە.
ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم هەنگاوە پەیامێکە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە عێراق هێشتا وەک ناوچەی هەژموون و ملکەچ بۆ کاریگەرییەکانی تاران ماوەتەوە، کە ئەمەش بە پلەی یەکەم بۆ ئەو تێکەڵاوییە مەزهەبییە دەگەڕێتەوە کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.
یاسین تەها ئەوەشی خستەڕوو کە ئایەتوڵا خامنەیی لە ژیانی خۆیدا، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی یان هەر هۆکارێکی ترەوە، سەردانی عێراقی نەکردبوو بۆ زیارەت، بەڵام لە ئێستادا بڕیاربەدەستانی تاران دەیانەوێت لەمڕێگەیەوە قەبارەی لایەنگران، شوێنکەوتووان و هاوسۆزانی خۆیان لە عێراق نیشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتیش ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بدەن.