دوای ڕاوکردنی ۱۰ پەرلەمانتار؛ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ئامادەکاری بۆ لادانی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتاری تر دەکات

٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٤٤ پاش نیوەڕۆ

دوای ڕاوکردنی ۱۰ پەرلەمانتار؛ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ئامادەکاری بۆ لادانی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتاری تر دەکات

پەنجەرە

سەرچاوە پەرلەمانییەکان ئاشکرایان کردووە کە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بە نیازە پارێزبەندی لەسەر چەند پەرلەمانتارێکی نوێ هەڵبگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی یەکشەممەی ڕابردوو لە پرۆسەیەکدا کە بە «صولة الفجر - هێرشی بەرەبەیان» ناسراوە، پارێزبەندی لەسەر 10 پەرلەمانتار هەڵگیرابوو.

زوحی سەدخان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە لە ماوەی داهاتوودا لیستێکی نوێی ئەو پەرلەمانتارانە ڕادەگەیەنرێت کە پارێزبەندییان لەسەر هەڵدەگیرێت. ناوبراو جەختی کردەوە کە پەرلەمان ئەوەی پێی دەوترێت «ڕێککەوتنی سیاسی» لەگەڵ تۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی ڕەت دەکاتەوە. 

سەدخان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی: حکوومەت لە قۆناغی دووەمدا بەردەوام دەبێت لەسەر (هێرشی بەرەبەیان) و ناوی نوێی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە «پێویستە هەڵمەتەکە تۆمەتبارە گەورەکانی دۆسیەکانی گەندەڵی بگرێتەوە و تەنیا لەسەر ناوە بچووکەکان قەتیس نەمێنێت».

ناوبراو زانیاریی زیاتری خستە ڕوو و وتی: گه‌لی عێراق چاوەڕوانی لێپرسینەوە لەوانە دەکات کە پێیان دەوترێت (نەهەنگەکانی گەندەڵی) کە ملیاران دۆلاریان دزیوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو