حەسەن کوردی کێیە؟ پەنجەرە زانیاریی ورد بڵاو دەکاتەوە

٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٤٥ پاش نیوەڕۆ

حەسەن کوردی کێیە؟ پەنجەرە زانیاریی ورد بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە

پەنجەرە لە بەدواداچوونێکی نوێدا، زانیاریی تایبەت و ورد لەسەر ناسنامە و ڕۆڵی "حەسەن کوردی"، یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی دۆسیەی گەندەڵییەکەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاودەکاتەوە، کە ناوبراو دوای تۆمەتبارکردنی، عێراقی بەرەو ئەوروپا جێهێشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، حەسەن کوردی لە دایکبووی ١٢ی ١ی ١٩٩٢ی شاری هەولێرە. ناوبراو تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە دۆسیەکی گەورەی گەندەڵی، قاچاخچێتیکردن بە نەوت و سپیکردنەوەی پارە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بڕی نیو ملیار دۆلاری بردووە و پێش دەستگیرکردنی خۆی گەیاندووەتە ئەوروپا.

کڕینی پۆست  لە بەغدا

سەبارەت بە سروشتی پەیوەندییەکانی، بەدواداچوونەکانی پەنجەرە دەریدەخەن کە پەیوەندییەکی دێرین و توندوتۆڵ لە نێوان حەسەن کوردی و عەدنان جومەیلیدا هەبووە، تا ئەو ئاستەی کوردی تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە بە پارە، پێشتر پۆستی "بەڕێوەبەری پاڵاوگەکان"ی بۆ جومەیلی کڕیوە.

ئەم تۆمەتبارە تەنها کارئاسانی بۆ جومەیلی نەکردووە، بەڵکو ماوەیەکی درێژە تێکەڵاوییەکی بەرفراوانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراقدا دروستکردووە و بازرگانیی لەگەڵدا کردوون.

سندوقی نهێنییەکان

هاوکات سەرچاوەیەکی سیاسیی بەرپرس لە بەغدا بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "حەسەن کوردی پێشتر لە بەشی ئابووریی حزبیێکی گەورەی شیعەدا کاریکردووە."
ئەو سەرچاوەیە جەختیشی کردەوە کە بەهۆی پێگەکەی و دەستڕۆیشتوویی لە نێو کایەی نەوت و سیاسەتدا، حەسەن کوردی وەک سندوقێکی ڕەشی زانیارییەکان دەبینرێت و "ئەگەر دەستگیر بکرێت، چەندین نهێنیی گەورە و مەترسیداری گەندەڵی ئاشکرا دەبن."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو