سەرچاوەیەکی باڵای هەرێم بۆ پەنجەرە: دۆخەکە وابڕوات حکومەت ئیفلیج دەبێت

٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٥٠ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەکی باڵای هەرێم بۆ پەنجەرە: دۆخەکە وابڕوات حکومەت ئیفلیج دەبێت

پەنجەرە

ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێکی زۆر لە فەرمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان نەسریەی (بودجەی بەڕێوەبردن)ی مانگی سێی ڕابردوویان پێدرا، بەمەش ئەو فەرمانگانە ماوەی پێنج مانگە بێ نەسریە کارەکانی خۆیان ڕاییکردووە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: حکومەت هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و دابینکردنی ئەو ١٢٠ ملیار دینارەی کە بەغدا داوای دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بەڕێوەبردنی فەرمانگە حکومییەکانیش پێویستی بە بودجە هەیە.

ئەو سەرچاوەیە هۆشداریشی دا لە دۆخی دارایی فەرمانگەکان و وتی: "ئەگەر دۆخەکە بەم شێوازە بەردەوام بێت، بەڕێوەبردنی کارگێڕی لە حکومەتدا بەرەو ئیفلیجبوون دەچێت."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو