سەرکردەیەکی سونە بۆ پەنجەرە: هەموو بەرپرسانی عێراق بەسونە، شیعەو کوردەوە تێوەگلاون لەگەندەڵیدا
٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٥١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سوننە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند، کە قەبارەی گەندەڵی لە عێراقدا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گەورە و ترسناک، بە جۆرێک کە سەرجەم جومگەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە.
حەدیدی ئاماژەی بەوە کرد، "حکومەتی عێراق لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای گەندەڵی دامەزرێنراوە" و جەختیشیکردەوە کە هیچ لایەن و پێکهاتەیەک لەم پرسە بەدەر نییە، بەو پێیەی بەرپرسانی باڵا و خوارەوەی هەر سێ پێکهاتە سەرەکییەکە (کورد، سوننە، و شیعە) تێوەگلانیان هەیە لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا.