لە تانکی بەنزینەوە بۆ شەقامەکانی مەرگ: گەشتێک بەناو ئیمپراتۆرییەتی "فێنتانیل"دا

١٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٠٤ پاش نیوەڕۆ

لە تانکی بەنزینەوە بۆ شەقامەکانی مەرگ: گەشتێک بەناو ئیمپراتۆرییەتی "فێنتانیل"دا
پەنجەرە، بی بی سی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری "فێنتانیل" لە لۆس ئەنجلۆس وەستاوە و بە وریایییەکی زۆرەوە چاودێری دۆخەکە دەکات، لە کاتێکدا ئەندامێکی باندێکی ماددە هۆشبەرەکانی مەکسیک سەرقاڵی ئامادەکردنی بارێکی ماددەی هۆشبەرە. ئەو بە وریاییەوە ئەم ماددە هۆشبەرە دەستکردەی لەناو کاغەزدا دەپێچایەوە و پاشان لەناو بەرگێکی پلاستیکیدا بە توندی دایدەخست، دواتر لەبنی تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلدا دەیشاردەوە، بۆ ئەوەی گەشتێکی نادیار بەرەو ئەو شوێنە دەستپێبکات کە بە قاچاخ بۆی دەبرد. ئەمە یەکەمجار نییە کە "جای" (ناوێکی خوازراوە) بە سنووری ئەمریکادا تێپەڕێت و بچێتە خانوویەکی نهێنیی پارێزراوەوە کە لەلایەن باندێکەوە لە دیوی مەکسیک بەڕێوەدەبرێت. خانووەکە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ خانووەکانی تری ئەم گەڕەکەدا نییە، کاتێک گەیشتین، داوامان لێکرا بە خێرایی بچینە ژوورەوە، کاتێکیش چووینە شوێنەکە، دەرگا ئاسنینەکە لە دوامانەوە بە توندی داخرا. ڕاستە ئەوان لێرە ماددەی هۆشبەر دروست ناکەن، بەڵام وریایی باڵی کێشاوە بەسەر هەموو جووڵەیەکدا، پیاوەکان بە دەنگێکی نزم چرپە دەکەن و دەستەکانیان بە چوست و خێرایی کار دەکەن. ئەم بازرگانیە کوشندەیەی ئەوان ئێستا کەوتووەتە چەقی ململانێیەکی ئابووریی جیهانییەوە، دوای ئەوەی کۆشکی سپی قاچاخکردنی ماددەی هۆشبەری "فێنتانیل"ی بە سنووری ئەمریکادا کردە پاساوێکی سەرەکی بۆ سەپاندنی گومرگی توند. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش بەڵێنیدا کە "شەڕ ڕابگەیەنێت" دژی ئیمراتۆریەتی ماددەی هۆشبەر لەسەر سنورەکان. لە دەرفەتێکی دەگمەندا، بی بی سی توانی بچێتە قووڵایی پرۆسەکانی یەکێک لە باندەکان لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات، پاشان پەڕییەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەوێ چاوی بە کڕیارە کۆتایییەکان کەوت، لە هەوڵێکدا بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی ئایا ململانێ نێودەوڵەتییەکە یارمەتیدەر بووە لە کەمکردنەوەی لێشاوی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرە نایاسایییەکان یاخود نا. ئەو کەسانەی لەو خانووە پارێزراوەدا چاومان پێیان کەوت، چەکدار و چاودێری مەیدانیی سەر بە باندێکی ناسراو بوون، لە کاتی بارکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا بە بارەکان، دووانیان دانیان بەوەدا نا کە هەندێک جار، تەنانەت بۆ ساتێکی کورتیش بێت، هەست بە پەشیمانی دەکەن. کاتێک پرسیارم لە پیاوێک کرد کە کاری تێکردنی ماددە هۆشبەرەکانی لەناو تانکی بەنزینەکەدا دەکرد، سەبارەت بەوەی ئایا هەست بە تاوانباربوون و پەشیمانی دەکات بەرامبەر بەو گیانلەدەستدانانەی کە ئەم حەبانە دەبنە هۆی؟ بە گاڵتەجاڕییەوە پێدەکەنی و لە کاتێکدا شانی ڕادەوەشاند، بە بێباکییەوە وتی: "ئێمەش خێزانمان هەیە، بێگومان هەست بە تاوان دەکەین. بەڵام تەنانەت ئەگەر منیش واز بهێنم، ئەم کارە ناوەستێت، ئەمە کێشەی من نییە". پیاوەکانی ئێرە زۆر سوورن لەسەر داپۆشینی دەموچاویان لە کاتێکدا کورسیی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیان لێدەکردەوە بۆ ئەوەی بگەنە تانکی بەنزینەکە، ئەمەش بە وریایییەکی زۆرەوە بۆ ئەوەی بەنزینەکە نەڕژێت، تاوەکو بۆنەکەی سەرنجی ئەفسەرانی گومرگ لە دیوەکەی تری سنوورەکە ڕانەکێشێت و پاشان درک بەوە نەکەن کە دەستکاریی تانکی بەنزینەکە کراوە. حەبە سەوزە کاڵەکان کە ژمارەیان پێنج هەزار حەب بوو و نیشانەی "M"یان لەسەر بوو، بە توندی و چڕی پێچرابوونەوە، ئەمەش تەنها بەشێکی بچووکە لەوەی "جای" دووپاتی دەکاتەوە کە هەفتانە لە لۆس ئەنجلۆس و لە تەواوی ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەمریکادا دەیفرۆشێت. بازرگانەکە بە دەنگێکی نزم پێیوتم: "هەوڵ دەدەم هەفتانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک 100 هەزار حەبی هۆشبەر بە قاچاخ ببەم. بە یەک ئۆتۆمبێل نایاننێرم ، بەڵکو بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلدا دابەشیان بکەم، بەم شێوازەش، ئەگەری لەدەستچوونی تەواوی بارەکە کەم دەکەمەوە". لەکۆتایی ساڵی رابردوو، ئەمریکا گومرگی بە ڕێژەی ٢٥٪ بەسەر تەواوی کاڵاکانی مەکسیکدا سەپاند، وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر بەوەی ترەمپ بە لێشاوی قبوڵنەکراوی ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ناو خاکی ئەمریکا وەسفی کردبوو. بنەبڕکردنی بازرگانیی ماددەی هۆشبەری "فێنتانیل" یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی سیاسەتەکانی ترەمپ، بەڵام "جای" پێیوا نییە هەلی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەدیهێنانی ئەمە زۆر بێت. بەڵکو جاي بە گاڵتەجاڕییەوە زەردەخەنەیەکی کرد و وتی: "لە خولی پێشووی سەرۆکایەتیدا، هەوڵیدا هەمان شت بکات، بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نەبوو. داواکاری (بۆ ماددەکە) هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت و سەرکوت ناکرێت. لە کوێش دەگاتە لووتکە؟ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئێمەدایە. ئێمە لەبەردەم ئەو دەروازە جیاکەرەوەیەدا وەستاوین کە گەشتەکەی لێوە دەست پێ دەکات و لێیەوە کۆتایی دێت". جای دووپاتی دەکاتەوە کە نرخی فرۆشتنی یەک حەب لە لۆس ئەنجلۆس لە نزیکەی ٥ یان ٦ دۆلارەوە لە ساڵی ڕابردوودا، بۆ تەنها ١.٥٠ دۆلار لە ئێستادا دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی لێشاوی گەورەی ماددەی "فێنتانیل" بۆ ناو ئەمریکا، کە زۆربەی لە مەکسیکەوە دێت. پۆلیسی مەکسیک دەڵێت باندەکان چالاکییەکانی خۆیان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرەو ماددەی "فێنتانیل" ئاڕاستە کردووە، کە هێزەکەی ٥٠ هێندەی هێرۆینە، بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی زۆر ئاسانترە، بە پێچەوانەی ماددەکانیتر کە لە ڕووەکی خەشخاشەوە بەدەست دێن. هێزی کاریگەریی ماددەی "فێنتانیل" و ئاڵوودەبوونی توندی پێوەی، برینێکی قووڵی لەناو کۆمەڵگەی ئەمریکیدا دروست کردووە، هەروەها بەکارهێنانی ژەمی زیادە (ئۆڤەردۆز) لەم ماددەیە، دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لەو مردنانەی کە بەهۆی ڕووداوەکانی تەقەکردن یان پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە ڕوودەدەن. سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی مردن دەستی بە پاشەکشە کردووە، پێدەچێت بەهۆی بەردەستبوونی دەرمانی "نالۆکسۆن" بێت، کە کاریگەریی ژەمی زیادەی ماددەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام ئامارەکان هێشتا جێگەی نیگەرانین، ٨٧ هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی ئۆڤەردۆزەوە (کە زۆربەیان پەیوەستن بە ئەفیونەکانەوە) لە نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و ئەیلوولی ٢٠٢٤دا تۆمارکراون، لەکاتێکدا لە ساڵی پێشتردا ١١٤ هەزار حاڵەتی مردن هەبووە. لە هەوڵێکدا بۆ دوورکەوتنەوە لە سزای گومرگی کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە سەپێندراوە، سەرۆکی مەکسیک، کڵاودیا شاینباوم، بەڵێنی داوە ١٠ هەزار ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی لەسەر سنوور جێگیر بکات، هەروەها دەسەڵاتدارانی مەکسیک لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی زیاتر لە ٩٠٠ پرۆسەی دەستگیرکردن لە ویلایەتی سینالۆا، کە بە ناوەندێکی سەرەکیی قاچاخکردنی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت. دەسەڵاتدارانی مەکسیک سەرکەوتوو بوون لە ڕادەستکردنی ٢٩ لە گەورە سەرکردەکانی باندەکانی ماددەی هۆشبەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لە نێوانیاندا کەسانێک هەبوون سەر بە پێنج باند بوون لە کۆی ئەو شەش باندە تاوانکارییە مەکسیکییەی کە ئیدارەی ترەمپ لەم دواییانەدا خستوونیەتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. باندەکان لە زۆربەی کاتەکاندا پەنا دەبەنە بەر هاووڵاتیانی ئەمریکی بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە سنووردا، بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دەستگیرکردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکاوە، شۆفێرەکەش کە ناوی "چارلی"یە، پاسپۆرتی ئەمریکیی پێیە، و هیچ بایەخێکی ئەوتۆ بەو ئازار و ناڵاندنە نادات کە ماددەی "فێنتانیل" دەیهێنێتە ئاراوە. وتی: "من پێویستییەکی زۆرم بە پارە هەیە"، کاتێکیش لێم پرسی سەبارەت بە ژمارەی ئەو جارانەی کە ماددەی هۆشبەری تێدا قاچاخ کردووە، بە کورتی وەڵامی دایەوە: "ژمارەیەک کە نایەتە ئەژمار". (دواتر بۆم دەرکەوت کە باری پێنج هەزار حەبەکە کە لەناو تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەدا شاردرابووەوە، بێ هیچ ڕێگرییەک بە سنوورەکەدا پەڕیوەتەوە). گەڕەکی کێنسینگتۆن لە شاری فیلادلفیا، کە بەوە دەناسرێت گەورەترین بازاڕی کراوەی ماددەی هۆشبەرە لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، ڕۆزالیند بیشاردۆ لە ڕێکخراوی "پرۆسەی ڕزگارکردنی شارەکەمان"، ئینجیلەکەی بەدەستەوەیە و لە لاپەڕەکانی کۆتاییدا ئەو جارانە تۆمار دەکات کە کەسێکی لە ژەمی زیادەی ئەفیونەکان ڕزگار کردووە بە بەکارهێنانی دەرمانی خێراکاریگەر "نالۆکسۆن". لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، کۆی گشتیی ژمارەکە گەیشتووەتە ٢٩٣١ حاڵەت، لە کاتێکدا بیشاردۆ لە نێوان لاپەڕەکاندا دەگەڕێت، وادیارە ئەم ژمارەیەی کە بە ڕەنگی سوور نووسراوە، بیرەوەریی ئەو کەسانەی لەبەردەمدا زیندوو دەکاتەوە کە سەرکەوتوو بووە لە ڕزگارکردنیاندا. بیشاردۆ سەنتەرێک بەڕێوەدەبات بۆ پێشوازیکردن لەوانەی پێویستیان بە چاکبوونەوە هەیە، ناوی ناوە "ماڵی تیشکی خۆر"، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەو بێزار دەبێت لە بەکارهێنانی وشەی وەک "ئاڵوودەبوو"، "لادەر"، یان "زۆمبی" بۆ وەسفکردنی دانیشتووانی گەڕەکەکە، لە جیاتی ئەوە، ناوی "تیشکی خۆر" لە هەموان دەنێت. بیشاردۆ لە کاتی پیاسەکردنیدا لە گەڕەکەکەدا دیمەنی دڵتەزێنی بینی، لە نێویاندا کەسانێک کە بێهۆش لەسەر شۆستەکان کەوتبوون، ژنێکی سەرگەردان کە پانتۆڵەکەی داڕما بوو، پیاوێکی تر کە لە پاڵ دەروازەی میترۆکەدا کەوتبوو، یەکێکی تر کە لەسەر کورسیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی دانیشتبوو، چاوەکانی داخرابوون و پارەکە لە نێوان پەنجەکانیدا هەڵواسرابوو. ئەم پیاوە، وەک ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، نەشتەرگەریی بڕینەوەی یەکێک لە پەلەکانی بۆ کرابوو. هەروەها ماددەیەکی هۆشبەری نوێ لە شەقامەکانی گەڕەکەکەدا دەرکەوتووە، کە ماددەی هۆشبەری ئاژەڵانە بە ناوی "زایلازین"، کە لەگەڵ ماددەی "فێنتانیل"دا تێکەڵی دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی کراوە کە زوو تووشی هەوکردن دەبن. جۆن وایت، کە تەمەنی ٥٦ ساڵە، ساڵانێکی زۆری ژیانی کە گەیشتە ٤٠ ساڵ لە ململانێدا لەگەڵ ئاڵوودەبووندا بەسەر بردو لە سەنتەری "ماڵی تیشکی خۆر" بیشاردۆ قاپێک شۆربای ماڵەوەی پێشکەش دەکات. پێی گوتم: "تەواوی ژیانم لەم شارەدا بەسەر بردووە، قەیرانی فێنتانیل و ئەفیونەکان خراپترین شتە کە تا ئێستا بینیومە. فێنتانیل ئاڵوودەبوونێکی توند دروست دەکات و وا لە مرۆڤ دەکات بەردەوام بەدوای زیاتریدا بگەڕێت، هەر بۆیە دەیخەنە ناو هەموو شتێکەوە". وایت تووشی ئۆڤەردۆزی فێنتانیل ببوو دوای کێشانی جگەرەیەک کە بە ماددەکە تێکەڵکرابوو، هەروەها ئێستا فێنتانیل بۆ جۆرە جیاوازەکانی دەرمانە نایاسایییەکان زیاد دەکرێت، بە هێرۆین، کۆکاین و ماریجواناشەوە. بیشاردۆ گەشبین نییە بەوەی کە بڕینی بازرگانیی فێنتانیل لە مەکسیکەوە ببێتە هۆی باشبوونی بەرچاو لە ژیانی دانیشتووانی کێنسینگتۆندا. ئەو ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت: "کێشەکە ئەوەیە کە شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕابردوودا سەرکەوتوو نەبووە، پێموانییە ئێستاش سەرکەوتوو بێت". وتی:کاتێک سەرچاوەیەکی دابینکردنی یەکێک لە ماددە هۆشبەرەکان دەبڕدرێت، جێگرەوەیەکی بۆ دەردەکەوێت. هێرۆین هەبوو، پاشان نەما. ئێستا فێنتانیلمان هەیە، کاتێکیش فێنتانیل نامێنێت، زایلازین دێت. بابەتەکە وەک خولێکی بێبڕانەوەیە، کە هەمیشە ڕێگەیەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی خەڵک لە دۆخی ئاڵوودەبووندا بمێنێتەوە تاوەکو هەندێک کەس لە ئازاری کەسانی تر سوودمەند ببن". لە دیوی بەرامبەری سەنتەری "ماڵی تیشکی خۆر"، کچێکی گەنجم بینی لەسەر شۆستەکە کەوتبوو، جەستەی لەسەر زەوییە کۆنکرێتییەکە درێژ ببوو، بێهۆش بوو، بیشاردۆ لە کاتێکدا جانتا پزیشکییەکەی بەدەستەوە بوو غاری دا بۆ لای، و ژەمێک نالۆکسۆنی پێدا، دوای چەند ساتێک کچەکە هۆشی هاتەوە و ڕزگاری کرد. بیشاردۆ گەڕایەوە بۆ "ماڵی تیشکی خۆر"، دوای ئەوەی ژیانی قوربانییەکی تری ڕزگار کرد، ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ زیادکردنی ژمارەیەکی نوێ بۆ سەر ژمارەی قوربانییەکان لە لاپەڕەکانی کۆتاییی ئینجیلە دڕاوەکەیدا.

پەنجەرە، بی بی سی

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری "فێنتانیل" لە لۆس ئەنجلۆس وەستاوە و بە وریایییەکی زۆرەوە چاودێری دۆخەکە دەکات، لە کاتێکدا ئەندامێکی باندێکی ماددە هۆشبەرەکانی مەکسیک سەرقاڵی ئامادەکردنی بارێکی ماددەی هۆشبەرە.  

ئەو بە وریاییەوە ئەم ماددە هۆشبەرە دەستکردەی لەناو کاغەزدا دەپێچایەوە و پاشان لەناو بەرگێکی پلاستیکیدا بە توندی دایدەخست، دواتر لەبنی تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلدا دەیشاردەوە، بۆ ئەوەی گەشتێکی نادیار بەرەو ئەو شوێنە دەستپێبکات کە بە قاچاخ بۆی دەبرد.

ئەمە یەکەمجار نییە کە "جای" (ناوێکی خوازراوە) بە سنووری ئەمریکادا تێپەڕێت و بچێتە خانوویەکی نهێنیی پارێزراوەوە کە لەلایەن باندێکەوە لە دیوی مەکسیک بەڕێوەدەبرێت.

خانووەکە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ خانووەکانی تری ئەم گەڕەکەدا نییە، کاتێک گەیشتین، داوامان لێکرا بە خێرایی بچینە ژوورەوە، کاتێکیش چووینە شوێنەکە، دەرگا ئاسنینەکە لە دوامانەوە بە توندی داخرا. 

ڕاستە ئەوان لێرە ماددەی هۆشبەر دروست ناکەن، بەڵام وریایی باڵی کێشاوە بەسەر هەموو جووڵەیەکدا، پیاوەکان بە دەنگێکی نزم چرپە دەکەن و دەستەکانیان بە چوست و خێرایی کار دەکەن.

ئەم بازرگانیە کوشندەیەی ئەوان ئێستا کەوتووەتە چەقی ململانێیەکی ئابووریی جیهانییەوە، دوای ئەوەی کۆشکی سپی قاچاخکردنی ماددەی هۆشبەری "فێنتانیل"ی بە سنووری ئەمریکادا کردە پاساوێکی سەرەکی بۆ سەپاندنی گومرگی توند. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش بەڵێنیدا کە "شەڕ ڕابگەیەنێت" دژی ئیمراتۆریەتی ماددەی هۆشبەر لەسەر سنورەکان.

لە دەرفەتێکی دەگمەندا، بی بی سی توانی بچێتە قووڵایی پرۆسەکانی یەکێک لە باندەکان لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات، پاشان پەڕییەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەوێ چاوی بە کڕیارە کۆتایییەکان کەوت، لە هەوڵێکدا بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی ئایا ململانێ نێودەوڵەتییەکە یارمەتیدەر بووە لە کەمکردنەوەی لێشاوی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرە نایاسایییەکان یاخود نا.

ئەو کەسانەی لەو خانووە پارێزراوەدا چاومان پێیان کەوت، چەکدار و چاودێری مەیدانیی سەر بە باندێکی ناسراو بوون، لە کاتی بارکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا بە بارەکان، دووانیان دانیان بەوەدا نا کە هەندێک جار، تەنانەت بۆ ساتێکی کورتیش بێت، هەست بە پەشیمانی دەکەن.

کاتێک پرسیارم لە پیاوێک کرد کە کاری تێکردنی ماددە هۆشبەرەکانی لەناو تانکی بەنزینەکەدا دەکرد، سەبارەت بەوەی ئایا هەست بە تاوانباربوون و پەشیمانی دەکات بەرامبەر بەو گیانلەدەستدانانەی کە ئەم حەبانە دەبنە هۆی؟ بە گاڵتەجاڕییەوە پێدەکەنی و لە کاتێکدا شانی ڕادەوەشاند، بە بێباکییەوە وتی: "ئێمەش خێزانمان هەیە، بێگومان هەست بە تاوان دەکەین. بەڵام تەنانەت ئەگەر منیش واز بهێنم، ئەم کارە ناوەستێت، ئەمە کێشەی من نییە".

پیاوەکانی ئێرە زۆر سوورن لەسەر داپۆشینی دەموچاویان لە کاتێکدا کورسیی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیان لێدەکردەوە بۆ ئەوەی بگەنە تانکی بەنزینەکە، ئەمەش بە وریایییەکی زۆرەوە بۆ ئەوەی بەنزینەکە نەڕژێت، تاوەکو بۆنەکەی سەرنجی ئەفسەرانی گومرگ لە دیوەکەی تری سنوورەکە ڕانەکێشێت و پاشان درک بەوە نەکەن کە دەستکاریی تانکی بەنزینەکە کراوە.

حەبە سەوزە کاڵەکان کە ژمارەیان پێنج هەزار حەب بوو و نیشانەی "M"یان لەسەر بوو، بە توندی و چڕی پێچرابوونەوە، ئەمەش تەنها بەشێکی بچووکە لەوەی "جای" دووپاتی دەکاتەوە کە هەفتانە لە لۆس ئەنجلۆس و لە تەواوی ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەمریکادا دەیفرۆشێت.

بازرگانەکە بە دەنگێکی نزم پێیوتم: "هەوڵ دەدەم هەفتانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک 100 هەزار حەبی هۆشبەر بە قاچاخ ببەم. بە یەک ئۆتۆمبێل نایاننێرم ، بەڵکو بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلدا دابەشیان بکەم، بەم شێوازەش، ئەگەری لەدەستچوونی تەواوی بارەکە کەم دەکەمەوە".

لەکۆتایی ساڵی رابردوو، ئەمریکا گومرگی بە ڕێژەی ٢٥٪ بەسەر تەواوی کاڵاکانی مەکسیکدا سەپاند، وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر بەوەی ترەمپ بە لێشاوی قبوڵنەکراوی ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ناو خاکی ئەمریکا وەسفی کردبوو.

بنەبڕکردنی بازرگانیی ماددەی هۆشبەری "فێنتانیل" یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی سیاسەتەکانی ترەمپ، بەڵام "جای" پێیوا نییە هەلی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەدیهێنانی ئەمە زۆر بێت.

بەڵکو جاي بە گاڵتەجاڕییەوە زەردەخەنەیەکی کرد و وتی: "لە خولی پێشووی سەرۆکایەتیدا، هەوڵیدا هەمان شت بکات، بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نەبوو. داواکاری (بۆ ماددەکە) هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت و سەرکوت ناکرێت. لە کوێش دەگاتە لووتکە؟ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئێمەدایە. ئێمە لەبەردەم ئەو دەروازە جیاکەرەوەیەدا وەستاوین کە گەشتەکەی لێوە دەست پێ دەکات و لێیەوە کۆتایی دێت".
جای دووپاتی دەکاتەوە کە نرخی فرۆشتنی یەک حەب لە لۆس ئەنجلۆس لە نزیکەی ٥ یان ٦ دۆلارەوە لە ساڵی ڕابردوودا، بۆ تەنها ١.٥٠ دۆلار لە ئێستادا دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی لێشاوی گەورەی ماددەی "فێنتانیل" بۆ ناو ئەمریکا، کە زۆربەی لە مەکسیکەوە دێت.

پۆلیسی مەکسیک دەڵێت باندەکان چالاکییەکانی خۆیان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرەو ماددەی "فێنتانیل" ئاڕاستە کردووە، کە هێزەکەی ٥٠ هێندەی هێرۆینە، بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی زۆر ئاسانترە، بە پێچەوانەی ماددەکانیتر کە لە ڕووەکی خەشخاشەوە بەدەست دێن.

هێزی کاریگەریی ماددەی "فێنتانیل" و ئاڵوودەبوونی توندی پێوەی، برینێکی قووڵی لەناو کۆمەڵگەی ئەمریکیدا دروست کردووە، هەروەها بەکارهێنانی ژەمی زیادە (ئۆڤەردۆز) لەم ماددەیە، دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لەو مردنانەی کە بەهۆی ڕووداوەکانی تەقەکردن یان پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە ڕوودەدەن.

سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی مردن دەستی بە پاشەکشە کردووە، پێدەچێت بەهۆی بەردەستبوونی دەرمانی "نالۆکسۆن" بێت، کە کاریگەریی ژەمی زیادەی ماددەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام ئامارەکان هێشتا جێگەی نیگەرانین، ٨٧ هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی ئۆڤەردۆزەوە (کە زۆربەیان پەیوەستن بە ئەفیونەکانەوە) لە نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و ئەیلوولی ٢٠٢٤دا تۆمارکراون، لەکاتێکدا لە ساڵی پێشتردا ١١٤ هەزار حاڵەتی مردن هەبووە.

لە هەوڵێکدا بۆ دوورکەوتنەوە لە سزای گومرگی کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە سەپێندراوە، سەرۆکی مەکسیک، کڵاودیا شاینباوم، بەڵێنی داوە ١٠ هەزار ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی لەسەر سنوور جێگیر بکات، هەروەها دەسەڵاتدارانی مەکسیک لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی زیاتر لە ٩٠٠ پرۆسەی دەستگیرکردن لە ویلایەتی سینالۆا، کە بە ناوەندێکی سەرەکیی قاچاخکردنی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت.

دەسەڵاتدارانی مەکسیک سەرکەوتوو بوون لە ڕادەستکردنی ٢٩ لە گەورە سەرکردەکانی باندەکانی ماددەی هۆشبەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لە نێوانیاندا کەسانێک هەبوون سەر بە پێنج باند بوون لە کۆی ئەو شەش باندە تاوانکارییە مەکسیکییەی کە ئیدارەی ترەمپ لەم دواییانەدا خستوونیەتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

باندەکان لە زۆربەی کاتەکاندا پەنا دەبەنە بەر هاووڵاتیانی ئەمریکی بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە سنووردا، بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دەستگیرکردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکاوە، شۆفێرەکەش کە ناوی "چارلی"یە، پاسپۆرتی ئەمریکیی پێیە، و هیچ بایەخێکی ئەوتۆ بەو ئازار و ناڵاندنە نادات کە ماددەی "فێنتانیل" دەیهێنێتە ئاراوە.

وتی: "من پێویستییەکی زۆرم بە پارە هەیە"، کاتێکیش لێم پرسی سەبارەت بە ژمارەی ئەو جارانەی کە ماددەی هۆشبەری تێدا قاچاخ کردووە، بە کورتی وەڵامی دایەوە: "ژمارەیەک کە نایەتە ئەژمار". (دواتر بۆم دەرکەوت کە باری پێنج هەزار حەبەکە کە لەناو تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەدا شاردرابووەوە، بێ هیچ ڕێگرییەک بە سنوورەکەدا پەڕیوەتەوە).

گەڕەکی کێنسینگتۆن لە شاری فیلادلفیا، کە بەوە دەناسرێت گەورەترین بازاڕی کراوەی ماددەی هۆشبەرە لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، ڕۆزالیند بیشاردۆ لە ڕێکخراوی "پرۆسەی ڕزگارکردنی شارەکەمان"، ئینجیلەکەی بەدەستەوەیە و لە لاپەڕەکانی کۆتاییدا ئەو جارانە تۆمار دەکات کە کەسێکی لە ژەمی زیادەی ئەفیونەکان ڕزگار کردووە بە بەکارهێنانی دەرمانی خێراکاریگەر "نالۆکسۆن".

لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، کۆی گشتیی ژمارەکە گەیشتووەتە ٢٩٣١ حاڵەت، لە کاتێکدا بیشاردۆ لە نێوان لاپەڕەکاندا دەگەڕێت، وادیارە ئەم ژمارەیەی کە بە ڕەنگی سوور نووسراوە، بیرەوەریی ئەو کەسانەی لەبەردەمدا زیندوو دەکاتەوە کە سەرکەوتوو بووە لە ڕزگارکردنیاندا.

بیشاردۆ سەنتەرێک بەڕێوەدەبات بۆ پێشوازیکردن لەوانەی پێویستیان بە چاکبوونەوە هەیە، ناوی ناوە "ماڵی تیشکی خۆر"، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەو بێزار دەبێت لە بەکارهێنانی وشەی وەک "ئاڵوودەبوو"، "لادەر"، یان "زۆمبی" بۆ وەسفکردنی دانیشتووانی گەڕەکەکە، لە جیاتی ئەوە، ناوی "تیشکی خۆر" لە هەموان دەنێت.

بیشاردۆ لە کاتی پیاسەکردنیدا لە گەڕەکەکەدا دیمەنی دڵتەزێنی بینی، لە نێویاندا کەسانێک کە بێهۆش لەسەر شۆستەکان کەوتبوون، ژنێکی سەرگەردان کە پانتۆڵەکەی داڕما بوو، پیاوێکی تر کە لە پاڵ دەروازەی میترۆکەدا کەوتبوو، یەکێکی تر کە لەسەر کورسیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی دانیشتبوو، چاوەکانی داخرابوون و پارەکە لە نێوان پەنجەکانیدا هەڵواسرابوو.
ئەم پیاوە، وەک ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، نەشتەرگەریی بڕینەوەی یەکێک لە پەلەکانی بۆ کرابوو.

هەروەها ماددەیەکی هۆشبەری نوێ لە شەقامەکانی گەڕەکەکەدا دەرکەوتووە، کە ماددەی هۆشبەری ئاژەڵانە بە ناوی "زایلازین"، کە لەگەڵ ماددەی "فێنتانیل"دا تێکەڵی دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی کراوە کە زوو تووشی هەوکردن دەبن.
 جۆن وایت، کە تەمەنی ٥٦ ساڵە، ساڵانێکی زۆری ژیانی کە گەیشتە ٤٠ ساڵ لە ململانێدا لەگەڵ ئاڵوودەبووندا بەسەر بردو لە سەنتەری "ماڵی تیشکی خۆر" بیشاردۆ قاپێک شۆربای ماڵەوەی پێشکەش دەکات.

پێی گوتم: "تەواوی ژیانم لەم شارەدا بەسەر بردووە، قەیرانی فێنتانیل و ئەفیونەکان خراپترین شتە کە تا ئێستا بینیومە. 

فێنتانیل ئاڵوودەبوونێکی توند دروست دەکات و وا لە مرۆڤ دەکات بەردەوام بەدوای زیاتریدا بگەڕێت، هەر بۆیە دەیخەنە ناو هەموو شتێکەوە".
وایت تووشی ئۆڤەردۆزی فێنتانیل ببوو دوای کێشانی جگەرەیەک کە بە ماددەکە تێکەڵکرابوو، هەروەها ئێستا فێنتانیل بۆ جۆرە جیاوازەکانی دەرمانە نایاسایییەکان زیاد دەکرێت، بە هێرۆین، کۆکاین و ماریجواناشەوە.

بیشاردۆ گەشبین نییە بەوەی کە بڕینی بازرگانیی فێنتانیل لە مەکسیکەوە ببێتە هۆی باشبوونی بەرچاو لە ژیانی دانیشتووانی کێنسینگتۆندا.
ئەو ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت: "کێشەکە ئەوەیە کە شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕابردوودا سەرکەوتوو نەبووە، پێموانییە ئێستاش سەرکەوتوو بێت".

وتی:کاتێک سەرچاوەیەکی دابینکردنی یەکێک لە ماددە هۆشبەرەکان دەبڕدرێت، جێگرەوەیەکی بۆ دەردەکەوێت. هێرۆین هەبوو، پاشان نەما. ئێستا فێنتانیلمان هەیە، کاتێکیش فێنتانیل نامێنێت، زایلازین دێت. بابەتەکە وەک خولێکی بێبڕانەوەیە، کە هەمیشە ڕێگەیەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی خەڵک لە دۆخی ئاڵوودەبووندا بمێنێتەوە تاوەکو هەندێک کەس لە ئازاری کەسانی تر سوودمەند ببن".

لە دیوی بەرامبەری سەنتەری "ماڵی تیشکی خۆر"، کچێکی گەنجم بینی لەسەر شۆستەکە کەوتبوو، جەستەی لەسەر زەوییە کۆنکرێتییەکە درێژ ببوو، بێهۆش بوو، بیشاردۆ لە کاتێکدا جانتا پزیشکییەکەی بەدەستەوە بوو غاری دا بۆ لای، و ژەمێک نالۆکسۆنی پێدا، دوای چەند ساتێک کچەکە هۆشی هاتەوە و ڕزگاری کرد.

بیشاردۆ گەڕایەوە بۆ "ماڵی تیشکی خۆر"، دوای ئەوەی ژیانی قوربانییەکی تری ڕزگار کرد، ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ زیادکردنی ژمارەیەکی نوێ بۆ سەر ژمارەی قوربانییەکان لە لاپەڕەکانی کۆتاییی ئینجیلە دڕاوەکەیدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو