پارتی قورساییە سیاسییەکەی دەباتە بەغدا

١٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ

پارتی قورساییە سیاسییەکەی دەباتە بەغدا

پەنجەرە

پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری رەوانەی بەغدا کرد، ئەمەش لەچوارچێوەی پلانەکانی بۆ توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.

پێشتر بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، تایبەت بە پەنجەرەی ڕاگەیاندبوو: "لەنێو پارتیدا ڕایەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی حزبەکە بە قورساییەکی سیاسیی گەورەترەوە بچێتە بەغدا و پایتەختی عێراق بکاتە قووڵاییەکی ستراتیژی بۆ کارە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی خۆی."

سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە، سەرچاوەکەی پەنجەرە ئاماژەی بەوە کردبوو کە سەرکردایەتی پارتی پێیوایە گواستنەوەی ئەم قورساییە بۆ بەغدا لەم قۆناغەدا، دوو ئامانجی سەرەکی دەپێکێت، پارێزگاریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی حزبەکە لەگەڵ لایەنە جیاوازە عێراقییەکان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو