مەترسییەکانی دۆخی سوریا لەسەر عێراق؛ هۆشداریی نوێ و ئامادەکاریی لەسەر سنوور

١٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ

مەترسییەکانی دۆخی سوریا لەسەر عێراق؛ هۆشداریی نوێ و ئامادەکاریی لەسەر سنوور

پەنجەرە

عەلی بەنداوی، ئەندامی پێشووی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریدا لە مەترسیی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی سوریا و ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی عێراق.
بەنداوی ڕایگەیاند: "مەترسی و نیگەرانیی گەورە هەیە لەسەر ئاسایشی وڵات بەهۆی بوونی شانە تیرۆریستییەکان لە ناوچە هاوسنوورەکاندا، بەتایبەتی لە دێرەزوور و تەنەف"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەو سەرچاوانە ڕەنگدانەوەی مەترسییە ئەمنییەکانی سەر عێراقن."

 وتی: "سەرەڕای ئەو مەترسییانە، سنوورەکانی عێراق و سوریا بە تەواوی پارێزراون، بەو پێیەی هێزێکی زۆری ئەمنی لەوێ جێگیرکراون، هاوکات کامێرای گەرمی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی بۆ چاودێریکردن، دۆزینەوە و بەئامانجگرتنی ئەو جووڵانە بەکاردەهێنرێن."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە "دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان بۆ پاراستنی هێڵی سنووری و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزەکردن یان هەڕەشەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری بکاتە ئامانج."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو