وتەبێژی پاک بۆ پەنجەرە: ئێران داوای ڕادەستکردن یان دەرکردنی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
١٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:١٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان (پاک)، ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە کە پێشتر پەنجەرە سەبارەت بە گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردبوونەوە.
نادری لە لێدوانێکی تایبەتدا بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی داوای لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، سەرکردەکانی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕادەست بکەنەوە بە مەبەستی دادگاییکردنیان، یان لە خاکی هەرێمی کوردستان دەریانبکەن."