عومەر گوڵپی: ئەوانەی لە عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن «مەقاشی دەستی گەندەڵە گەورەکانن»

١٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٢٣ پاش نیوەڕۆ

عومەر گوڵپی: ئەوانەی لە عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن «مەقاشی دەستی گەندەڵە گەورەکانن»

پەنجەرە

عومەر گوڵپی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رايگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی لە ئێستادا لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی لە عێراق دەستگیر دەکرێن، تەنها "گەندەڵە بچووکەکانن" و لە بنەڕەتدا مەقاشی دەستی گەندەڵە گەورەکانن.

گوڵپی لە لێدوانێکدا بۆ پەنجەرە ئاماژەی بە قەبارەی زیانەکانی گەندەڵی کرد و وتی:”قەبارەی گەندەڵی لە عێراقدا لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٦٠٠ ملیار دۆلاردایە، کە بەشی هەرە زۆری ئەو پارە دزراوانە براونەتە دەرەوەی وڵات."

سەبارەت بە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقیش، ئەو سەرکردایەتییەی کۆمەڵ روونیکردەوە کە رەنگە سەرۆک وەزیران بیەوێت لەم قۆناغەدا تەنها ئەو کەسانە لە ناو حکومەتدا لادات کە وەک مەقاشی گەندەڵکارە گەورەکان بەکاردێن، بەڵام "هێشتا روون نییە کایەکە بەرەو کوێ دەچێت؛ ئایا لە پشت پەردەوە سوڵحی سیاسی لەگەڵ گەندەڵە گەورەکاندا دەکرێت یان نا".


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو