لە نێوان مۆڵەتی فەرمی و تۆمەتی سیخوڕییدا؛ پرۆژەی ستارلینک عێراق دابەش دەکات

١٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٦:٤٣ پاش نیوەڕۆ

لە نێوان مۆڵەتی فەرمی و تۆمەتی سیخوڕییدا؛ پرۆژەی ستارلینک عێراق دابەش دەکات

پەنجەرە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران، نور عادل، هۆشداریدا لە بەردەوامیی فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی پڕۆژەی "ستارلینک" لە عێراق و ڕایگەیاند کە پڕۆژەکە هەنگاوێکی تەکنەلۆژی نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ دروستکردنی "تۆڕێکی سیخوڕیی ئاسمانی" لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت.

عادل لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵ میدیای "ئێکس" ڕایگەیاند: "فشارە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی پڕۆژەی ستارلینک بەسەر عێراقدا هەنگاوێکی تەکنەلۆژی نییە، بەڵکو هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی سیخوڕیی ئاسمانیی گشتگیر لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت."

وتیشی: "ڕێگە نادەین ئاسمان و زانیارییەکانی عێراق بکرێنە داگیرگەیەک کە لە ژوورە تاریکەکانی واشنتۆنەوە بەڕێوەببرێن."
ئەمە لەکاتێکدایە کە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن هەفتەی ڕابردوو جەختی کردەوە کە ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەت بە خزمەتگوزاریی "ستارلینک" گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ هێنانەناوەوەی یەکێک لە دیارترین تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکانی پەیوەندییە ئاسمانییەکان بۆ ناو بازاڕی عێراق، لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەییدا کە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بپارێزێت و هاوتای گەشەسەندنە جیهانییەکان بێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو