لە هەرێمەوە بۆ بەغداد؛ تۆڕێکی قاچاخچێتی مەشروب دەستگیرکرا

١٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٦:٤٤ پاش نیوەڕۆ

لە هەرێمەوە بۆ بەغداد؛ تۆڕێکی قاچاخچێتی مەشروب دەستگیرکرا

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئاشکرایکرد کە تۆڕێک لە قاچاخچێتی ماددە کحوولییەکان (مەشروب) لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەغدادی پایتەخت تێکشکێنراوە، ئەمەش دوای ئەنجامدانی بۆسەیەکی جۆری کە بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو لە ئەندامانی تۆڕەکە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە: "هەوڵە هەواڵگرییەکان سەرکەوتوو بوون لە چاودێریکردنی ئەو ڕێگەیەی کە تۆڕەکە بۆ قاچاخچێتیکردنی مەشروب لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەغداد بەکاریان دەهێنا، کە بە ناو چەند کێڵگەیەکی کشتوکاڵییدا 
تێپەڕدەبوو کە لە نێوان دیالە و بەغدادا درێژبوونەتەوە."

هەروەها وتی: "هێزە ئەمنییەکان بۆسەیەکی توندوتۆڵیان دانا و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی تۆڕەکەیان دەستگیرکرد، هاوکات دەستیش بەسەر بارێکی گەورەی مەشروبی قاچاخدا گیرا."

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم ئۆپراسیۆنە دوای پرۆسەیەکی چاودێریکردن و بەدواداچوون هات کە بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو، لە ئێستاشدا دەستگیرکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی ڕاگرتن بە مەبەستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژیان."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو