هاوسەری پێشووی تەڵال ئەلزوبەیعی: لەسەر زۆربوونی سامانەکەی سکاڵام لێکردووە

١٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٦:٤٨ پاش نیوەڕۆ

هاوسەری پێشووی تەڵال ئەلزوبەیعی: لەسەر زۆربوونی سامانەکەی سکاڵام لێکردووە

پەنجەرە

هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی حارسییەی پایتەخت، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق "تەڵال ئەلزوبەیعی"یان لەگەڵ دوو لە کوڕەکانیدا دەستگیرکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لە شەقامی زەیتون و لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە (المکافحة) ئەنجامدراوە.

لەم چوارچێوەیەدا، هاوسەری پێشووی ئەلزوبەیعی لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕاستی ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای سکاڵایەکی فەرمی بووە کە خۆی پێشتر پێشکەشی دادگای کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە سکاڵاکە تایبەت بووە بە دۆسیەی "دەوڵەمەندبوونی نایاسایی " ئەو پەرلەمانتارە.

هاوسەری پێشووی تەڵال ئەلزوبەیعی ڕوونیشیکردەوە کە پێشتر و لە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانیشەوە، لەسەر هەمان بابەت سکاڵای فەرمی پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لایەنە دادوەرییەکان کردووە، متمانەی تەواوی خۆشی بە بێلایەنی و دادپەروەری کۆتایی دادگای عێراق دەربڕی بۆ یەکلاکردنەوەی تەواوی وردەکارییەکانی ئەم دۆسیەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو