ئەو پلەدارەی ئێران کە سکاڵای زۆرێک لە شۆفێرانی پەروێزخانی لەسەربوو دوورخرایەوە
١٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٧:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
حەمزە زەبیحی، ئەو پلەدارە ئێرانییەی کە سکاڵای زۆرێک لە شۆفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی لەسەربوو، لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.
حەمزە زەبیحی، بەرپرسی ئەمنییەتی سنووری ئێران بوو لە دەروازەی پەروێزخان، زیاتر لەساڵێکە لەو پۆستەدابوو. لەو ماوەیەدا نیگەرانییەکی زۆری لای شۆفێرانی دەروازەکە درووستکردبوو و باسیان لەوەدەکرد کە گێچەڵیان پێدەگرێت و بێزاریان دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش چەندجارێک ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەروازەی پەروێزخان، ماوەی چەند ڕۆژێکە فەرمانی دوورخستنەوەی زەبیحی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەرچووە و لەئەمڕۆوە جێبەجێ کراوە.