جێگرەوەی زەبیحی لە دەروازەی پەروێزخان کێیە؟

١٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٧:٣٩ پاش نیوەڕۆ

جێگرەوەی زەبیحی لە دەروازەی پەروێزخان کێیە؟

پەنجەرە

دوای گواستنەوەی حەمزە زەبیحی، بەرپرسی پێشووی ئەمنیی دەروازەی سنووریی پەروێزخان لە دیوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کە ڕووبەڕووی شەپۆلێک لە سکاڵا و ناڕەزایەتی ببووەوە، جێگرەکەی بە ناوی "سەیفوڵا" بە شێوەیەکی کاتی لە شوێنەکەی دەستبەکاربوو.

بەپێی زانیارییەکان، سەیفوڵا کە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشانە، لە دوێنێوە بە فەرمی ئەرکەکانی گرتووەتە دەست. لەگەڵ دەستبەکاربوونیشیدا، ناوبراو ڕێوشوێنی توندی بەرامبەر شۆفێران گرتووەتەبەر، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و گواستنەوەی نایاسایی سووتەمەنی، بە تایبەت عەمبارکردنی گازی زیادە لە تانکی بارهەڵگرەکاندا بۆ هاوردەکردنی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

پێشتر بەشێکی زۆر لە شۆفێرانی دەروازەکە دژی مامەڵەی حەمزە زەبیحی ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، کە بەهۆیەوە جووڵەی بازرگانی لە دەروازەکەدا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پەککەوتبوو. بەڵام لە وەرچەرخانێکی چاوەڕواننەکراودا دوای بڕیاری گواستنەوەی زەبیحی، هەڵوێستی بەشێک لە شۆفێرە ناڕازییەکان گۆڕا بۆ ستایشکردنی ناوبراو و نیگەرانی خۆیان لە بەرامبەر دوورخستنەوەی دەربڕی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو