پەنجەرە پێشتر ئاشکرایکردبوو؛ بۆچی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر راگیرا؟
١٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٧:٥٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، بەهۆی مەترسی ئەمنی و بارودۆخی ناوچەکەوە بەرهەمهێنانی غازیان بەشێوەی کاتی لەکێڵگەی کۆرمۆر راگرتووە. بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، کۆمپانیاکە کارکردنی لەو بەشەی کێڵگەکە راگرتووە کە پرۆسێسی غاز دەکات.
پەنجەرە لەچەند شەوی رابردوودا بڵاویکردەوە. میلیشیا شیعەکان لەخوارووی کەرکوک تا ناوچەی خورماتوو جوڵەی نائاساییان هەیە. بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، راگرتنی بەشێک لە کارەکان لە کێڵگەی کۆرمۆر پەیوەندی بەو جوڵانەوە هەیە.
بەپێی وتەی دوو سەرچاوە بۆ پەنجەرە، میلیشیا شیعەکان پلانیان هەبووە هێرش بکەنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و پلانەکەشیان تا ئێستا بەردەوامی هەیە، بۆیە بڕیارە دژە تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێک لە سنوری سلێمان بەگ و خورماتوو ئەنجام بدات.