وردەکاریی کەمبووبەوەی بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا لەکێڵگەی کۆرمۆر
١٨ تەممووز ٢٠٢٦ - ٧:٥٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەهۆی مەترسییەکانی بۆردومانکردن و راگرتنی بەشێک لە کارەکانی کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز و وزەی کارەبا بە شێوەیەکی پێوانەیی و بەرچاو دابەزیوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای دانەگاز تایبەت بە پەنجەرەی راگەیاند: "پێشتر رۆژانە بڕی ٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار پێ سێجا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنراوە، بەڵام لە ئێستادا ئەم رێژەیە کەمکراوەتەوە بۆ تەنها ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار پێ سێجا."
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم کەمکردنەوەیە لەسەر تۆڕی نیشتمانیی کارەبا، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرووی ٤ هەزار مێگاواتەوە بۆ تەنها ١,٥٠٠ مێگاوات دابەزیوە.
وتیشی: ئەو ١,٣٠٠ مێگاوات کارەبایەی کە پێشتر بۆ پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و نەینەوا تەرخان دەکرا، بە تەواوەتی بڕدراوە.