ئامانجی هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر هەولێر و سلێمانی چی بوو؟
٢٤ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٣٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی کردووەتە سەر جبەخانەی تاسڵوجە، لە هەمان کاتدا هەوڵیداوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر جبەخانەکانی شاری هەولێریش.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکانی ئێران تەنها لە سنووری هەرێمی کوردستاندا بۆ سەر جبەخانەکان قەتیس نەبوور، بەڵکو جبەخانەی چەند وڵاتێکی عەرەبیشی گرتووەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، پێدەچێت پاڵنەری سەرەکیی ئێران لەم هێرشانە، ترس بێت لە ئەگەری بەکارهێنانی ئەو جبەخانانە لە دژی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا.