پەرلەمانی عێراق راپۆرتێکی ٧٠٠ لاپەڕەیی سەرپێچی رەوانەی دادگا دەکات

٢٤ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٤٥ پاش نیوەڕۆ

پەرلەمانی عێراق راپۆرتێکی ٧٠٠ لاپەڕەیی سەرپێچی رەوانەی دادگا دەکات

پەنجەرە

سەرۆکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، عودەی عەواد، ئەمڕۆ دووشەممە، زانیارییەکانی تایبەتی بە میوانداریکردنی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە لێژنەکە تاوتوێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دیوانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کردووە، کە سەدان لاپەڕە سەرپێچی دارایی و کارگێڕی لەخۆگرتووە.

عەواد وتی: "لێژنەی دارایی میوانداری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کرد و بەپێی حوکمەکانی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، چاوی بە ڕاپۆرتی ساڵانەی ساڵی ٢٠٢٥ کەوت."

وتیشی: "ڕاپۆرتەکە لە زیاتر لە ٧٠٠ لاپەڕە پێکدێت و سەرپێچی دارایی و کارگێڕی مەترسیداری تێدایە کە لە چەندین دامەزراوەی دەوڵەتدا تۆمارکراون."

ئاماژەی بەوەش کۆرد کە "لێژنەکە ڕاسپاردەی داوە بە ئامادەبوونی سەرۆکی دیوانەکە بۆ خستنەڕووی زانیارییەکانی ناو ڕاپۆرتەکە و تاوتوێکردنی دیارترین ئەو سەرپێچیانەی تێیدا هاتوون"، تیشکی خستە سەر ئەوەش کە "ژمارەیەک لەو دۆسیانە ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بەو کەسانەی تێوەگلاون."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو