میدیای سەر بە لایەنە شێعەکان دۆسیەی هێزی پێشمەرگەی “رۆژ” دەوروژێنێت
٢٤ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٤٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئاژانسی هەواڵی "المعلومە"ی سەر بە هێزە شیعەکان، لە زاری سەرچاوەیەکی کوردییەوە ڕاپۆرتێکی لەسەر هێزەکانی "ڕۆژ"ی سەر بە پێشمەرگە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەم هێزە لە شەڕڤانانی کوردی سووریا پێکهاتووە و لە هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، کە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرپەرشتی مەشق، ڕاهێنان و دابینکردنی بودجەکەیان دەکرێت و بۆ بەهێزکردنی هەژموونی ناوخۆیی و پێگەی خۆی لە گۆڕەپانی سووریادا بەکاریان دەهێنێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پارتی هەوڵی زیادکردنی ژمارە و بودجەی ئەم هێزانە دەدات و مانگانە زیاتر لە ١٠ ملیار دینار لە پارەی هەرێمیان بۆ خەرج دەکات، هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە هێزەکانی ڕۆژ لەسەر دەستی ئەفسەرانی تورک و ئەمریکی ڕاهێنانی تایبەت وەردەگرن. لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، عەلی بەنداوی، ئەندامی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشتر تەئکیدی کردووەتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە پاڵپشتی دارایی و مووچە لە حکومەتی فیدراڵی وەردەگرن بەڵام ڕاستەوخۆ پابەندی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نین، ئەمەش بە کارێکی دژ بە دەقە دەستوورییەکانی پەیوەست بەە دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییەکان دادەنێت.
وروژاندنی دۆسیەی هێزی پێشمەرگەی “رۆژ” لەلایەن میدیای سەر بەهێزە شیعەکان لەمکاتەدا، روون نییە چی ئامامجێکی لەپشتەوەیە، لەکاتێکدا بەرپرسانی پارتی رەتیدەکەنەوە لەبودجەی هەرێم بۆ ئەو هێزە خەرج کرابێت.