لەنێوان ٣٠ ملیارەوە بۆ ٣ ملیار! داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم چی بەسەر هاتووە؟
٢٤ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٥٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
داهاتی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، رێکخەری رەوتی هەڵوێستیش هۆکارەکەی بۆ بردنی داهات و قاچاخچێتی یەکێتی و پارتی دەگێڕێتەوە.
داهاتی مانگانەی دەروازەی پەروێزخان لە ٣٠ ملیارەوە بۆ ٦ ملیار کەمیکردووە، داهاتی باشماخ لە ٢٨ ملیارەوە بۆ ٣ ملیار، داهاتی ئیبراهیم خەلیل لە ٩٠ ملیارەوە بۆ ٣١ ملیار، داهاتی حاجی ئۆمەران لە ٣٠ ملیارەوە بۆ ٨ ملیار کەمیکردووە.
عەلی حەمە ساڵەح رێکخەری رەوتی هەڵوێست، بە پەنجەرەی راگەیاند: کەمکردنی داهات بەم رێژە زۆرە مەعقول نییە، هۆکارەکەی بردنی داهات و قاچاخچێتییە.
لەبەرامبەردا بەرپرسانی هەرێم هۆکاری کەمبوونەوەی داهات بۆ بارودۆخی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکان دەگێڕنەوە، گوایە ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەمیکردووە.