شارەزایەکی بواری وزە: ئەوەی لە هەرێم هەیە بەشێکی زۆری بەنزین نییە و زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت
٣٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٢٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شارەزایەکی بواری وزە هۆشداریی لە کواڵێتی ئەو سووتەمەنییە دەدات کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دەفرۆشرێت و ڕایدەگەیەنێت، بەشێکی زۆری ئەو ماددەیەی ئێستا هەیە بەنزین نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە نەفتا و ماددەی کیمیایی.
بەهجەت ئەحمەد، شارەزای بواری وزە ڕایگەیاند، ماددەی بەنزین بە سروشتی خۆی ساردە و لە ناو تانکی ئۆتۆمبێل و عەمبارەکاندا هیچ کێشەیەک دروست ناکات، بەڵام ئەوەی ئێستا لە بازاڕەکاندا هەیە، تێکەڵەیەکە لە نەفتا و مەوادی کیمیایی باشکەر.
ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ماددە کیمیاییانە لە ناو تانکی ئۆتۆمبێلەکاندا کارلێکی کیمیایی دەکەن و لە ئەنجامدا گەرمی دروست دەکەن، ئەم گەرمییەش لە زۆر حاڵەتدا دەبێتە هۆی توانەوەی قاعیدەی فیت پەمپ و تێکچوونی، یان لەپڕ گرتن و کوژانەوەی ئۆتۆمبێلەکان.