لە پشتی پەردەوە؛ ۱۲ سەرکردە و کەسایەتی سیاسی عێراق ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

٣٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٢٩ پاش نیوەڕۆ

لە پشتی پەردەوە؛ ۱۲ سەرکردە و کەسایەتی سیاسی عێراق ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

پەنجەرە

سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی نێوان "عەلی فالح ئەلزەیدی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییان ئاشکرا کرد، بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەو میکانیزمانەی کە زامنی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی پارێزبەندیی سیاسی دەکەن لەسەر ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە تێوەگلان لە بەهەدەردانی سامانی گشتی.

سەرچاوەکان ڕوونیانکردەوە، کۆبوونەوەکە تیشک دەخاتە سەر داڕشتنی میكانیزمێکی ڕوون بۆ "لادانی پارێزبەندیی سیاسی لەسەر ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دۆسیە یان گومانی گەندەڵی، بەبێ ڕەچاوکردنی پلە و پێگە و پۆستە سیاسی یان حزبییەکەیان".

ئاماژەیان بەوەشدا  ئەگەری پاشخستنی کۆبوونەوەکە هەیە بۆ دوای سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ تاران.

بەپێی هەمان سەرچاوەکان، "لەسەر مێزی گفتوگۆ تاوتوێی دۆسیەی 12 کەسایەتی دیاری سیاسی و حزبی دەکات کە گومان و تۆمەتی زۆربوونی سەرمایە و بەهەدەردانی سامانی گشتییان لەسەرە، بە مەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا"، سەرنجیشیان خستووەتە سەر ئەوەی کە "کۆبوونەوەی پێشووی چوارچێوەی هەماهەنگی جیاوازیی بۆچوونەکانی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی گومانی دارایی پەیوەست بە سەرکردە و کەسایەتیگەلێک کە قورسایی سیاسییان لە مەیدانەکەدا هەیە".

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە لە پشتی پەردەوە "پێداگری دەکرێت لەسەر پێویستی لادانی پارێزبەندیی سیاسی لەسەر هەر کەسێک کە بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە تاوانەکەی دەسەلمێت، ئەمەش بۆ گەڕاندنەوەی دارایی بە ڕێگە یاساییە جۆراوجۆرەکان، لەوانەش چالاککردنی فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی ڕێکخراوی پۆلیسی تاوانی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)".

سەرچاوەکان وتیان: "عەلی زەیدی سەرۆکی حکومەت جەختی لەسەر گرنگی هەنگاونانی کرداری و بنەمایی لەم دۆسیەیەدا کردووەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو