عەلی زەیدی دوای ئێران سەردانی تورکیا دەکات؛ چەککردنی میلیشیاکان و دۆسیەی نەوت لە سەرووی ئەجێنداکانن

٣٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٣٠ پاش نیوەڕۆ

عەلی زەیدی دوای ئێران سەردانی تورکیا دەکات؛ چەککردنی میلیشیاکان و دۆسیەی نەوت لە سەرووی ئەجێنداکانن

پەنجەرە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرەو وڵاتی تورکیا بەڕێ دەکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوەڕۆکی سەردانەکانی زەیدی بۆ تاران و ئەنقەرە بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئێران، تاوتوێکردنی پرسی چەککردنی میلیشیا شیعەکان و ڕێکخستنەوەی دۆسیەی ئەمنیە.

لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەی بۆ تورکیا، هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد کە تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکانی زەیدی لە ئەنقەرە بریتی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆرییەکانی خاکی تورکیاوە، لەگەڵ داواکردنی کەمکردنەوەی ئەو ڕسوومات و کرێیەی کە لایەنی تورکی بەرامبەر بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هەر بەرمیلێک نەوت داوای دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو