سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: بەپێچەوانەی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمریکا لە زەیدی نائومێدە

٣٠ تەممووز ٢٠٢٦ - ٨:٣١ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: بەپێچەوانەی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمریکا لە زەیدی نائومێدە

پەنجەرە

بەپێچەوانەی ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیان بۆ واشنتۆن بە "سەرکەوتوو" وەسف دەکرد، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردانەکە تایبەت بە پەنجەرەی ڕاگەیاند کە لایەنی ئەمریکی لە ئەنجامی سەردانەکە نائومێدن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکی واشنتۆن لە عێراق چەککردنی میلیشیاکان و کەمکردنەوەی هەژموونی ئێرانە. جەختیشی کردەوە کە هەرچەندە سەردانەکە لە ڕووی ئابووریی و ئیمزا کردنی گرێبەستەوە دەستکەوتی بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان تێدابوو، بەڵام نەیتوانیوە بەدیهێنەری ئامانجە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەمریکا بێت.

هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، بەرپرسانی ئەمریکا نائومێدن لەوەی زەیدی بتوانێت ڕووبەڕووی میلیشیاکان ببێتەوە یان چەکیان بکات، بەڵکو بەپێچەوانەوە، ئەنجامی سەردانەکە ئەم نائومێدییەی لای واشنتۆن زۆرتر و قووڵتر کردووەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو